داعش شاڕی ماراوای فلیپینی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە

داعش شاڕی ماراوای فلیپینی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە



سوپای فلیپین بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و پشکنینەکانی لە دەروازەکانی شاری ماراوای لە باشووری ئەو وڵاتە

سوپای فلیپین بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و پشکنینەکانی لە دەروازەکانی شاری ماراوای لە باشووری ئەو وڵاتە


بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.: رۆژی پێنجشەممە 25-5-2017 سوپای فلیپین  رێوشوینە ئەمنیەکانیان تووندوتۆڵتر کرد لە باشووری وڵات، ئەوەش لە دوای گەمارۆدانی شاری ماراوایی لەلایەن گرووپێکی ئیسلامییەوە، کە خۆی وەک بەشێک لە داعش دەناسنێت.

خەڵکی نێو شارەکە رادەکەن و روو لە شارەکانی دیکەی فلیپین دەکەن، سوپاش لە دەروازەی شارەکەوە دەستیانکردووە بە پشکنینی خەڵک.

رۆژ سێشەممە 23-5-2017 گرووپێکی چەکدار هێرشیانکردە سەر شاری ماراوای لە باشووری فلیپین، ئەو گرووپە ئیسلامییە پێشتریش لە ناوچەکانی باشوور جێگیر بوونە و چەندینجار دیکە هێرشیانکردبووە سەر دامودەزگا حکومی و سوپای ئەو وڵاتە، کە دواترین هێرشیان گەمارۆدانی شاری ماراوای بوو، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 200 هەزار کەس دەبێت و زۆرینەشیان موسڵمانن.

سەرۆکی فلیپینیش یاسای سەربازی بەسەر باشووری وڵاتدا بۆ ماوەی 60 رۆژ راگەیاند، کە هەموو دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە دران بە سوپا.
دوایین هەواڵەکان و ئەو ڕەسمانەی کە بڵاو بوەتەوە باس لە ئەوە دەکات کە ئەو شارە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی داعش دایە.

.............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License