ئیدیعای عەرەبستان سەبارەت بە گەمارۆنەدانی یەمەن

  • کۆدی هه واڵ : 768933
  • سه ر چاوه : sahartv
Brief

هاوپەیمانیی عەرەبستانی سعوودی کە گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی یەمەن درێژە پێ دەدات، ئیدیعای کردووە یەمەنی داگیرنەکردووە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا ، هاوپەیمانی عەرەبی بە فەرماندەیی سعوودی ڕۆژی  شەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : مۆڵەتی هاتنی یارمەتی مرۆیی ،کاڵای بازرگانی و کەل وپەلی نەوتی بە یەمەن دوای پشکنین دەدا.

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە هاوپەیمانی، یەمەنیان گەمارۆ نەداوە بەڵکوو پەسەندکراوەکانی نێودەوڵەتیان بۆ پێش گرتن  لە قاچاخی چەک،  جێ بەجێ دەکات.

هاوپەیمانی سعودی  کە لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە  یەمەنی گەمارو داوە تەنیا دوای پشکنینی باری گەمییەکان لە بەندەرەکانی عەرەبستان یان جیبوتی مۆڵەت دەدات ئەم گەمیانە بەرەو بەندەرەکانی ی یەمەن بچن.

ئیدیعای سعودییەکان سەبارەت بە گەمارۆ نەدانی یەمەن لەحاڵێکدایە کە نالەبار بوونی ڕەوشی مرویی لەم وڵاتە ، هاوپەیمانی سعوودییان بۆ کۆتایی دان بە گەمارۆدانی یەمەن خستوتە بن گوشارەوە.

نیزیکەی ساڵ و نیوێکە  کە عەرەبستان لەگەڵ هاوپەیمانیی ساختەی خۆی ناسراوبە هاوپەیمانیی عەرەبی لە زەوین و ئاسمان، یەمەنیان بە بیانووی گەڕاندنەوەی  ئەوەی ئالی سعوود،  دەوڵەتی یاسای عەبد ڕەبە مەنسوور هادی ناوی لێ دەبەن، داوەتە بەر پەلامار و گەمارۆ .

لەم پەلامارانە  دەیان هەزار شارومەندی یەمەنی  کوژران و بریندار بوونە و زۆربەی دامەزراوەکانی ژێرخانەیی ئەم وڵاتە لە ناوچوونە بێ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئالی سەعوود بە ئامانجە نامرۆییەکانیان بگەن.

کۆتایی کورتە نامە/31


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش