هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌یان خه‌ڵاتی پڕبایه‌خیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر کرد

  • کۆدی هه واڵ : 779310
  • سه ر چاوه : .mehrnews
Brief

ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای لاوانی ئێران له‌ چه‌ندین به‌شی "ناوچه‌یی"، مۆسیقای "ده‌ستگایی "و "کلاسیک "به‌ڕێوه‌ چوو کە تێیدا کورد چەند خه‌ڵاتێکی به‌رچاوی بۆخۆی مسۆگەر کرد

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوێنێ له‌ تالاری وه‌حده‌تی تاران ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵات دان به‌ هه‌ڵبژارده‌کانی ده‌یه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای لاوانی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ پێی ئاماره‌کان هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌م فستیڤاڵه‌دا زیاترین خه‌ڵاتیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر کرد.

له‌ به‌شی ئامێره‌ زێهییه‌کان له‌ ته‌مه‌نی ئه‌لف (۳ بۆ ۷ ساڵ) خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئامێری ته‌نبوور به‌ پووریا عه‌باسی له‌ کرماشان به‌خشرا، له‌ ته‌مه‌نی ب (۷ بۆ ۱۲ ساڵ) خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ بۆ ئامێری ته‌نبوور به‌ سوهه‌یل ڕوسته‌می له‌ کرماشان گه‌یشت. هه‌روه‌ها له‌ به‌شی "گۆرانی و ته‌نبوور"دا له‌ ته‌مه‌نی ئه‌لف، سه‌جاد ڕه‌زایی له‌ سه‌رپولی‌زه‌هاب خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌ ده‌ست هێنا و له‌ ته‌مه‌نی ب، عه‌لی که‌ماڵی له‌ داڵاهوو بووه‌ یه‌که‌م و سیروان شیرۆئی له‌ داڵاهوو بووه‌ دووهه‌می فستیڤاڵه‌که‌.

له‌ به‌شی ئامێری ده‌ف له‌ ته‌مه‌نی ب خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ به‌ هاوبه‌شی به‌ غه‌زه‌ڵ میرزایی له‌ شووشتر و مۆنا مولایی له‌ سنه‌ به‌خشرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووهه‌می به‌شی ده‌ف به‌ شادی غوڵامی له‌ سنه‌ پێشکه‌ش کرا. له‌ ته‌مه‌نی جیم (۱۲ بۆ ۱۷ ساڵ) خه‌ڵاتی باشترین ده‌ف ژه‌ن درایه‌ سامان میمه‌نه‌ت له‌ قوروه‌، خه‌ڵاتی دووهه‌میش به‌ هاوبه‌شی به‌خشرا به‌ ڕامتین کاکاوه‌ندی له‌ سه‌حنه‌ی کرماشان و عه‌لی پوورعه‌تایی له‌ تۆربه‌تی جامی خوراسان.

له‌ به‌شی ئامێری "جوزه‌له‌ و زه‌ربی کوردی"، خه‌ڵاتی یه‌که‌م به‌ هاوبه‌شی به‌ کیومه‌رس مه‌حمودی و ئیسماعیل مه‌حمودی له‌ بۆکان پێشکه‌ش کرا، هه‌ر وه‌ها خه‌ڵاتی یه‌که‌می هه‌ر دوو ئامێری جوزه‌له‌ و زه‌ربی کوردی به‌ موژگان سه‌یدی و موژده‌ سه‌یدی له‌ بۆکان به‌خشرا، خه‌ڵاتی دووهه‌میش به‌ ئاروین ده‌باغی و ئۆمێد ده‌باغی له‌ بۆکان به‌خشرا و خه‌ڵاتی سێهه‌می ئه‌م به‌شه‌ش به‌ که‌ریم ساڵحی یه‌کشه‌وه‌ و مه‌تین حسه‌ینی له‌ بۆکان پێشکه‌ش کرا.

له‌ به‌شی "گۆرانی هۆره‌"، لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی ده‌یه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای لاوانی ئێران، خه‌ڵاتی باشترین هۆره‌ خوێندن له‌ ساڵی ۱۳۹۵ی به‌ سه‌جاد ڕه‌زایی له‌ سه‌رپولی‌زه‌هاو پێشکه‌ش کرد.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی مۆسیقای ده‌ستگایی و سونه‌تی لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای لاوانی ئێرانی خه‌ڵاتی باشترین و لاوترین مۆسیقاژه‌نی ئێرانی به‌ کارن ئه‌حمه‌دی له‌ شاری سنه‌ پێشکه‌ش کرد.

له‌ به‌شی ئامێری که‌مانچه‌-ش ئه‌حمه‌د پوورئه‌بوقه‌داره‌ له‌ کرماشان خه‌ڵاتی سێهه‌می فستیڤاڵه‌که‌ی بۆ خۆی مسۆگر کرد

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی گۆڕانی و ئاواز خوێندن له‌ ته‌مه‌نی جیم، گۆرانی بێژی لاوی کورد سادق مورادی له‌ شاری تیکاب خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ی پێبه‌خشرا.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای لاوانی ئێرانی له‌ ۷ی خه‌رمانانه‌وه‌ تاکوو ۲۴ی خه‌رمانان درێژه‌ی هه‌بوو، له‌م ماوه‌دا به‌ سه‌دان مۆسیقاژه‌نی لاوی ئێرانی به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد و دواجار لاوانی هونه‌رمه‌ندی کورد زیاترین خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌یان مسۆگر کرد.

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ شاری تاران و له‌ تالاری ڕووده‌کی به‌ڕێوه‌ چوو....

کۆتایی کورتە نامە/310


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش