تەمری بیرئانینی شێخ حەسەن مەولاناوا لە سەقز بڵاوکرایەوە

  • کۆدی هه واڵ : 776435
  • سه ر چاوه : .kurdpress
Brief

تەمری بیرئانینی شێخ حەسەن مەولاناوا لە زانیاران و بلیمەتانی فەرهەنگی و ئاینیی کوردستان و جیهانی ئیسلام لە سەردەمی سەفەوییەکان بڵاوکرایەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەم تەمره به بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مەزنی شێخ حەسەن ئەلکوردی (مەولاناوا) و به دواداچوونی دوکتۆر شاباز موحسێنی له کەسایەتییه ناودارەکانی ناوچەکه و یارمەتیدانی ئەمیری مەلیکی سەرۆکی ئیدارەی پۆستی شاری سەقز چاپ کرا.
مەبەست لەم هەڵمەته زیندووڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی گەورە زانایانی ئایینی و فەرهەنگی ناوچەکه و جیهانی ئیسلامه.
بەڕێوەچوونی کۆڕبەند، چاپی کتێبی کۆمەڵه وتارەکان، نێونانی یەکێک له شەقامەکانی سەقز به نێو شێخ حەسەن، کۆکردنەوەی چەند بەرگ له نووسینەکانی شێخ حەسەن و له ژێر چاپبوونی ئەم بەرهەمانه و ... لەو هەڵمەتانه بوون وا بۆ بەرزڕاگرتنی شێخ حەسەن له سەقز ئەنجام دراون.
شێخ حەسەن مەولاناوا یەکێکه له کەسایەتییه دیار و مەزنەکانی کوردستان و له بیرمەندانی گەورەی جیهانی ئیسلامه.

لە کاره گرینگەکانی شێخ، نووسینی قوڕئانی مەزنه که بە امّ القرآن (ئومولقوڕئان) ناوی لێدەبرێت. ئەم قوڕئانه یەکێکه له قوڕئانه دەستخەتە پڕبایەخەکان لە پارێزگای کوردستانه و بگره جیهانی ئیسلامیش.

که نزیکەی 350 ساڵ بەر له ئێستا به سەرپەرشتی شێخ حەسەن مەولاناوه و به هاوکاری بیرمەندێکی گەوره به نێوی مەلاڕەسوڵی کاتیب له دووتۆی 865 لاپەڕه بۆ ماوەی 10 ساڵ نووسراوەتەوه؛ ئەم قوڕئانه 16 کیلۆگرام کێشیەتی و بەرگەکەشی لە پێستی ئاسکه.
شێخ حەسەن هاوچەرخی نادرشای ئەفشار بووه و نادرشا له کاتی ڕۆشتن بۆ مۆغان، به هۆی ناوبانگ و ڕێزێک که شێخ له نێو خەڵک و له نێو دەسەڵاتداراندا بوویەتی دەچێت بۆ مەولاناوا و زیارەتی شێخ و گۆچانی گەوهەرڕێژ و سفرەیەکی چەرمی پەراوێزدار و کتێبی نفایس الفنون (نەفایسولفنون) پێشکەشی شێخ دەکات که ئەمێستا له لای نەوەکانی شێخ پارێزراوه.....

کۆتایی کورتە نامە/310


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش