دۆزرانەوەی سێ گۆڕخانەی گۆزەیی سەردەمی ئەشکانیەکان و دەسپێکی دەسەڵاتداریی ساسانیەکان لە مەریوان

  • کۆدی هه واڵ : 773048
  • سه ر چاوه : ابنا
Brief

سەرپەرشتیاری ئیکیپی مەزەندە و دیاریکردنی سنووری تەپۆڵکەی مێژوویی تەرخان ئاوا (عەبدوڵڵا بەگ )ی مەریوان، لە دۆزینەوەی سێ گۆڕخانەی گۆزەیی سەردەمی ئەشکانیەکان و دەسپێکی دەسەڵاتداریی ساسانیەکان لەو تەپۆڵکە لە مەریوان هەواڵی دا.

لە هەواڵدەریی ئیسنا، عەلی بێهنیا سەرپەرشتی ئەم گرووپە ڕایگەیاند: تەپۆڵکەی مێژوویی تەرخان ئاوا ( عەبدوڵڵا بەگ ) لە باشووری شاری مەریوان هەڵکەوتووە و لە ساڵی ۱۳۷۷دا بە ژمارەی ۲۰٤٤ەوە لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکاندا تۆمار کراوە.ناوبراو دەڵێت:

بە پێی بیناسازییە نایاساییەکانی دەوروبەری تەپۆڵکەکە، لە باری پاراستنەوە بڕێک کێشە بۆ تەپۆڵکەکە دروست بووە ،

کە پێشنیاری مەزەندە کردنی ئەم تەپۆڵکەیە بە مەبەستی دیاری کردنی سنوورەکەی درایە ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی.ئەم سەرپەرشتیارە هەروەها درێژەی دا: بەختەوەرانە پێشنارەکە وەڵامی ئەرێنی وەرگرت و مەزەندە و دیاری کردنی سنووری تەپۆڵکەی مێژوویی تەرخان ئاوا  دەسپێکرا.ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەم کارە لە ۲٤ی گەلاوێژەوە دەستی پێکردووە، ڕایگەیاند:

لە ئاکامی سێ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە دوو مەزەندە کردندا، سێ گۆڕی گۆزە کە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆخرەکانی دەسەڵاتداریی ئەشکانیان و سەرەتاکانی دەسەڵاتداریی ساسانیەکان، دۆزرایەوە.بێهنیا دەشڵێت: زیاتر ئاسەواری مرۆڤی وەکوو ئێسک و برووسک و کەلەی سەر دۆزراوەتەوە و هەروەها مووروویەکی زینەتی کە لە بەرد دروست کراوە دەبینرێ....


کۆتایی کورتە نامە/310


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش