شانۆی "بە تەنیا ژنێک" لە مەهاباد نمایش دەدرێت

  • کۆدی هه واڵ : 772249
  • سه ر چاوه : .kurdpress
Brief

شانۆی "به تەنیا ژنێک" له مەهاباد دەچێته سەر شانۆ.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نمایشی  به تەنیا ژنێک  هەتا 1 مانگی خەرمانان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کاتژمێری 20:00 له شوێنی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی مەهاباد  دەچێته سەر شانۆ.

موحسێن زیایی   نووسەر و دەرهێنەری ئەم شانۆیه له وتوێژێک لە گەڵ هەواڵنێری کوردپرێس وتی: نمایشی شانۆی "به تەنیا ژنێک" کارێکه له گرووپی شانۆی  ڕوانگه  که ماوەی 2 ساڵ  له چالاکییەکانی تێدەپەڕێت.

زیایی وتی: چیرۆک و چوارچێوەی نمایشی "به تەنیا ژنێک" له ڕاستیدا ئیلهامی وەرگرتووه  له شانۆنامەیەکی ئەورووپایی له فڕانک لۆرنێزۆ لۆکاس له ژێر ناوی (جۆرێک دادپەروەری) که له لایەن خۆمەوه نووسراوەتەوه و دەشێ بگوترێ زیاد کردن و کەم کردنەوەی و خۆماڵیکردنەوەی فەزای چیرۆکی شانۆنامە نوێکە له بەردەستدایه.

ناوبراو زیادی کرد: چیرۆکی شانۆنامەکه هێرشی تەکفیرییەکانه بۆ سەر گوندێکی کوردنشین، هەڵبەت لەم شانۆیەدا جوگرافیای ڕاستەقینەی گوندەکه زۆر گرینگ نییه و دەکرێ گوندێکی کوردنشین له عێراق یان لە سووریا بێت.

زیایی زیادی کرد: شانۆکه له درێژەدا، چیرۆکی  ژیانی  دوو ژن و  منداڵێک له ڕەوتی ئەم هێرش و بەسەرهاتانەدا دەگێڕێتەوه.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم شانۆیه به گوێرەی بەرنامە وا بڕیار درابوو که بۆ ماوەی 10 رۆژ بچێته سەر شانۆ بەڵام به هۆی کەمکاری یەکێک لەو ئۆڕگانانەی وا بڕیار بوو جیهازات و ئامێری نمایشمان بداتێ، بەڕێوەچوونی ئەم شانۆیە کێشەی تێکەوت و هیوادارین کەرەسەی پێویست  بۆ  بەردەوامبوونی نمایشی ئەم  شانۆیە تا کۆتایی کاتی دیارکراو   تەیار بکرێت و لە بەردەستدا بێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش