AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : xandan
شەممە

٣٠ ئازار ٢٠١٩

١١:٣٠:٤٦ ب.ن
935073

جۆلان خاکی عەرەبە، نەک ئیسرائیل

موقتەدا سەدر

بەرزاییەکانی جۆلان خاکی عەرەبە

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لە پرسی جۆلان و رایگەیاند، بەرزاییەکانی جۆلان خاکی عەرەبە.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە عێراق کە زۆرترین کورسی پەرلەمانی لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە، لەبارەی پرسی جۆلانەوە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتیوانی هەڵوێستی عێراقی کرد کە دژایەتی بڕیارەکەی ترەمپی کردوە لەناساندنی ئەو ناوچەیە وەک بەشێک لەخاکی ئیسرائیل.

سەدر ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرزاییەکانی جۆلان خاکی عەرەبە نەک خاکی ئیسرائیل.

دوشەممەی رابردو 25ی ئازار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرزاییەکانی جۆلانی وەک بەشێک لەخاکی وڵاتەکەی ناساند و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاش واژۆکردنی بڕیاری پشتگیریکردنەکەی رایگەیاند، پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن بۆ بەرگریکردن لەخاکی وڵاتەکەی.

لەکاردانەوەیەکیشدا حکومەتی عێراق و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێکی زۆر لەوڵاتانی جیهان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دوپاتکردەوە.