سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا له ڕێوڕه‌سمی پرسه و ماته‌مینی ئامینه سه‌لامه دایکی شه‌هید عیماد موغنیه فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی حیزبووڵای لۆبنان وتی: تره‌مپ داواکاریی له‌و وڵاتانه هه‌یه که پێشتر پاره‌شی لێیان وه‌رگرتووه و گوشاره‌کانی بۆ وه‌رگرتنی باجی زیاتر له سه‌ر سه‌عوودیا چڕتر کردووه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: تره‌مپ به ئاشکرا و به ڕۆژی ڕوون له ڕێگای زۆر و خۆسه‌پاندنه‌وه باج وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مینداری گشتی حیزبووڵای لۆبنان وتی: ئیمام خومه‌ینی (ره) به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌مریکای وه‌ک شه‌یتانی گه‌وره پێناسه کردووه، وه‌ک دز و تاڵانکه‌ر ناویشی بردووه.
نه‌سرووڵا له درێژه‌دا وتی: له لێدوانه‌کانی تره‌مپ هیچ ئاماژه‌یه‌ک به دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ نادرێت، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک کۆمارانی پێشووی ئه‌مریکاش وه‌ک سیاسه‌تێکی دووفاقی ئه‌و بابه‌تانه‌یان به کار ده‌هێنا.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه: تره‌مپ به لێدوانه‌کانی بۆ ئێمه‌ی ڕوون کردووه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان باج به ئه‌مریکا ده‌ده‌ن.
به وته‌ی نه‌سرووڵا ئامانجی تره‌مپ له ترساندنی ئه‌م وڵاتانه، فرۆشتنی چه‌کی زیاتره تا ئه‌مریکا به‌رده‌وام پاڵپشتی له‌وان بکات و به‌م ڕێگایه‌ش پاره‌ی زیاتر به ده‌ست بێنێت.
ئه‌مینداری گشتی حیزبووڵای لۆبنان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس کرد تا له گه‌ڵ گه‌لانی خۆیان ئاشتی بکه‌ن و ڕێز له بۆچوون و داخوازییه‌کانی ئه‌وان و چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانیان بگرن.