AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٥ ئایار ٢٠٢٤

٨:٢٣:٠٠ د.ن
1458848

کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆکانی ئۆسترالیا لەسەر بەرپرسانی تاران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی ئۆسترالیا لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئیدانە کرد.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەوڵی ئۆسترالیا لە سەپاندنی هەندێک بەرپرس و ناوەندی دەسەڵاتی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.

بێدەنگی ئۆسترالیا و هاوبەشەکان هەمبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیپلۆماتەکانی ئێمە و هەڵوێستیان هەمبەر وەڵامی ڕەوای ئێران بە ئەو ڕژێمە نیشانەی ڕوانگەی دووفاقەیی ئۆسترالیا و هاوبەشە ڕۆژاواییەکانیە لە ناوچەکە و ئەو ڕوانگەیەش هیچ یارمەتییەکی ناسەقامگیری ناوچەکە نادات.

کۆماری ئیسلامی ڕوناگەی نایاسایی پشت بەستن بە ئامێری گەمارۆ لەلایەن ئۆسترالیا و کەوتنە شوێن پێێ واشنتۆنی بە توندی ئیدانە کرد و مافی هەوڵی بەرانبەری بۆ خۆی پارێزراو وەسف کرد.

342/