AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢ ئایار ٢٠٢٤

١٠:٠٦:٣٨ د.ن
1455821

ئەمریکا ١٧٠٠ خوێندکاری ناڕازی دەستبەسەر کرد

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە خۆپیشاندان و دانیشتنەکانی پشتیوانی لە غەززە هەزار و ٧٠٠ خوێندکاریان دەستبەسەر کردووە.

 ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا تا ئێستا ١٧٠٠ خوێندکاریان لە کاتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە.

ناڕەزایەتی خوێندکاران لە ئەمریکا دوو هەفتە لەمەوبەر لە زانکۆ جۆربەجۆرەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد .

سەرەڕای سەرکوتی قورسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا، ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوامن و ئیلهامبەخش بوون ناڕەزایەتی خوێندکاران لە وڵاتانی تری جیهان.

342/