AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢ ئایار ٢٠٢٤

١٠:٠٥:٤١ د.ن
1455819

فەرمانبەرانی پاپۆڕە ڕاگیراوەکەمان ئازاد کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەموو کارمەندانی کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەمان بە ڕێبازێکی مرۆڤانە ئازاد کردووە.

 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، مارگۆس تاساکانا، وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لەم وتووێژەدا لایەنەکان ئاماژەیان بە بوونی دەرفەت و توانای هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد، هەروەها جەختیان لە ئامادەیی یەکتر بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.

لە وەڵامی داواکاری لایەنی ئیستۆنی سەبارەت بەو کەشتییەی لە ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە و ئازادکردنی تیمی ئیستۆنیا، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەو کەشتییە دەستی بەسەردا گیراوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕادارەکەی کوژاندەوە.

ڕاشیگەیاند کە ئێران بە ڕێبازێکی مرۆڤانە سەرجەم تیمەکانی ئازاد کردووە و ئەگەر کاپتنی کەشتییەکە یاوەرییان بکات، ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان هەیە، لەنێویاندا ئیستۆنیا.

342/