AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

٧:٤٣:٠٨ د.ن
1455378

کاردانەوەکان بە ناڕەزایەتی خوێندکارانی ئەمریکا زۆر توندوتیژە

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگه‌یاند: وەڵامدانەوەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین لە ڕادەبەدەر توند بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی زانکۆوە، بەشداربوان مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانەیان لێ زەوتكرا.

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی هیومان ڕایتس وۆچ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "کاردانەوەی بەشێک لە سەرۆکی زانکۆکان بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەڵەستین شۆککەر بوو، ئەوانە ئەو کەسانەن کە پێویستە هانی فێربوون و گفتوگۆ بدەن، هەروەها هانی نەوەی داهاتوو بدەن بۆ بەرگریکردن لە بیروباوەڕەکانیان لە کەشێکی ڕێزگرتن لە ئازادییەکان".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، "لەبری ئەوەی ڕێز لە ئازادییە سەرەتاییەکان بگرن لە دامەزراوەکانی وەک زانکۆی کۆڵۆمبیا، زانکۆی تەکساس و زانکۆی ئیمۆری بە ڕێوشوێنی توند وەڵامیان داوەتەوە، ڕاگرتنی بەکۆمەڵ [پۆلەکان]، دەرکردنی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکان هەیە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕوماڵی ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایان دەکەن ده‌ستگیر ده‌كرێن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کۆتاییدا باسی له‌وه‌شكردووه‌، "ناتوانرێت خەڵک بە سادەیی لە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی بەکۆمەڵ بێبەش بکرێن، چونکە هەندێک کەس لە خۆپیشاندانەکە یان لە نزیکەوە قسەی قێزەونیان وتوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەسۆشێتد پرێس، پۆلیسی ئەمریکا زیاتر لە 900 کەسی لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەڵەستین کە لە کەمپەکانی زانکۆکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دەستگیرکردووه‌.

342/