AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

٧:٤٢:٢٨ د.ن
1455377

کاردانەوەی زانکۆی کۆلۆمبیا بە بەرخۆدانی خوێندکاران

زانکۆی کۆلۆمبیا دوای خۆبواردنی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان، هەوڵی هەلپەساردنیانی داوە.

 دوای خۆبواردنی خوێندکارانی ناڕازی پاڵپشتی فەلەستین بۆ کۆ کردنەوەی خێوەتەکانی نێو حەوشەی زانکۆی کۆلۆمبیا، بەرپرسانی ئەو زانکۆیە دەستیان کردووە بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی خوێندنی خوێندکاران.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆیتێرز، زانکۆی کۆلۆمبیا بە ناردنی نامەیەکی هۆشداریی بۆ خوێندکارانی ناڕازی، ماوەیەکی بۆ کۆ کردنەوەی خێوەتەکان دیاری کردووە. هەروەها خوێندکارانی ناڕازی ناچار بە واژۆی فۆرمێک کردووە کە ڕایدەگەیێنێت بەشداری ئەوان لە خۆپیشاندانەکان، دەبێتە هۆی هەڵپەساردن و لە کۆتاییدا دەرکردنیان لە زانکۆ.

342/