AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

٧:٣٦:٠٨ د.ن
1455374

بووژانەوەی 10 هەزار کارگە و کۆمپانیای ڕاگیراو لە ئێران

سەرۆک کۆمار لە بووژانەوەی نزیک بە 10 هەزار کارخانە و کارگە هەواڵی دا و لەسەر پێداویستی چارەسەری نیگەرانی خانووبەرە بۆ کرێکارا جەختی کرد.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: وەبەرهێنانی کرێکارانی ئازیزی ئێمە سەرەڕای هەموو هەڕەشە و گەمارۆکان بۆ ئێران ڕۆڵی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: هەر جۆرە کە ڕێبەری وتی، هەوڵی کرێکارەکانی ئێمە ئەبێ هیوابەخش بێت و هەر ئەو جۆرە کە لە دروشمی ئەمڕۆی ئەو فێستیڤاڵە هاتووە، ئێمە لە سەر کارەکانی ئێرانین و ئەو دروشمە نیشان لە ڕۆحیەی جەهادی و پڕبایەخی کرێکاران، بەرپرسان و خاوەن کارەکانە.

ڕەئیسی هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ڕێکاری یاسایی سێ قۆڵی دەوڵەت، خاوەن کار و کرێکار ئەبێ درێژەی هەبێت تا بڕیاری گونجاو لەگەڵ هەڵاوسان بدرێت، درێژەی دا: پێویستە بانکەکان لەگەڵ کار، خانووبەرە و ژیانی هاوبەش خۆیان ڕێکبخەن و قەرز بە گەنجەکان بدەن و نیگەرانی گەنجەکان چارەسەر بکەن.

هەروەها وتیشی: بەرپرسانی بانکی ڕفاهی کرێکاران ڕایگەیاند کە ئامادەیە قەرزی خانووبەرە بداتە کرێکارەکان و ئەو نیگەرانییەی کرێکارانە چارەسەر ببێت.

342/