AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

٧:٣٥:٣٩ د.ن
1455373

ئیسرائیل ناچارە داخوازییەکانی حەماس بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان قبووڵ بکات

کارناسە زایۆنییەکان بە دان پێدانان بە ئەوەی کە تێلاڤیڤ ناچار بە قبووڵ کردنی داخوازییەکانی حەماس بۆ گۆڕینەوەی ئەسیرەکانە، یەحیا سنواریان شارەزاترین ستراتیژیستی ناوچەکە وەسف کرد.

کارناسانی ئیسرائیلی پێیان وایە کە ئەرتەش و کابینەی ئیسرائیل بە کردەوە نالۆژیکەکانیان لە شەڕی غەززە، ئیسرائیلیان بەرەو بن بەست بردووە.

لە هەمان پێوەندیدا ڕونین پرگمان شرۆڤەکاری کاروباری ستراتیژیک لە ڕۆژانمەی عبری یەدعوت ئاحارونوت ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە دۆخێکدایە کە خۆی ناچار بە قبووڵ کردنی داخوازییەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ گرێبەستی ئازاد کردنی ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لە غەززە دەبینێت.

ئەو شرۆڤەکارە ئیسرائیلییە کە پێوەندی نزیکی لەگەڵ دامودەزگا ئیتلاعاتییکانی ئیسرائیل هەیە، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تا ئێستا هیچ جۆرە دانوستانێکی بۆ ئازاد کردنی ئەسیرەکانی خۆی لە غەززە ئەندام نەداوە و ئەگەر ئەنجامی بدایە ئەسیرەکانی تێلاڤیڤ تا ئێستا گەڕابوونەوە.

ئەو شرۆڤەکارە ئیسرائیلییە جەختی کرد کە یەحیا سنوار شارەزاترین ستراتیژیستی ناوچەکەیە و لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا یەک هەڵەشی نەکردووە.

342/