AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

٧:٣٤:٤٤ د.ن
1455371

بزووتنەوەی خوێندکاری ڕێکخراوی چەوسێنەریی ئەمریکی_ زایۆنیستی تێکشکاند

کۆمەڵناسێکی عەرەب نووسیویەتی بزووتنەوەی خوێندکاری لە ئەمریکا ئەو ڕێکخراوە چەوسێنەرییەی تێکداوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل چەند دەیە لەگەڵیدا بەدوای هەژمووندان بەسەر جیهاندا دەگەڕێن.

بەشی نێودەوڵەتی: کۆمەڵناسی عەرەب "نەسرین نەجم" لە یاداشتێکی تایبەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر نووسیویەتی، ئاماژە بۆ ئەو دیمەنانەی کە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە توندوتیژی بەرامبەر بە مامۆستاسان و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بڵاوی دەکەنەوە، کردووە.

نەسرین نەجم دەڵێت: ئەم وێنانە واقیعی خراپەکارییەکان نیشان دەدەن ، حکومەتی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەمریکایە لەمانەی پڕبە پێستی و ڕاستەقینەی خۆیدا.

لە بەشێکی ئەو نووسراوەیەدا هاتووە: خاڵی جیاواز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم ڕۆژانەی زانکۆکانی ئەمریکا، لەگەڵ دیکەی ناڕەزایەتییەکان هاودەنگی بەربڵاوی خەڵک و خوێندکارانە لەگەڵ دۆزی فەلەستین و گردبوونەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جیهان شایەتحاڵی قێزەونترین تاوان و جینۆسایدەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە نەتەوەی فەلەستین بووە و دەستدرێژیی مرۆڤی بێ وێنە لەم ناوچەیەدا لە ژێر پەردەی حکومەتی ئەمریکادا ڕوودەدات. ڕووماڵکردنی ئەم تاوانانە لەلایەن لۆبیەکانی زایۆنیستی لە حکومەتی ئەمریکا و زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، وایکردووە زایۆنیستەکان بەبێ دادگاییکردن و لێپێچینەوە لە غەززە درێژە بە کوشتن و جینۆساید و تاوانە دڕندانەکانیان بدەن لە غەززە.

لەم دۆخەدا هاوار دەکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە زانکۆکاندا بەرەنگاری تیرۆر دەبنەوە، لە کاتێکدا کارەکەیان لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی دەنگەکانە لە دژی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە غەززە و ئەو هاوکارییە بەرفراوانەیە کە ئەمریکا پێشکەشی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە کوشت وبڕی خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ لە فەلەستین بەردەوام بێت.

ئەوەی حکوومەتی ئەمریکای تووشی شۆک کردووە ئەوەیە کە زۆرێک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لەمێژینە دامەزراو و کۆنەکان وەک بەرپرس لە حکوومەتی ئەمریکا و ناوەندەکانی بڕیاردانی سیاسی لەم وڵاتەدا کار دەکەن.

ئەوەی ڕوویداوە، بەئاگاهاتنەوەی گەنجانی خوێندکار و ئەو نەوەیەیە کە حکومەتی ئەمریکا هەوڵیدا خۆی بەسەریاندا سەپێنێت و چەوسێنەری خۆی لە نێویاندا بە میرات بهێڵێتەوە و بەرەو تاڵانکردنی سامانی جیهان و درێژەدان بە سیاسەتە خراپەکانی ببات. یەکێک لە نیشانەکانی ئەم بەئاگاهاتنەوەیە ڕووداوەکانی زانکۆکانی ئەمریکا و بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتی جولەکەکانە لەدژی زایۆنیزم.

وێنەی توندوتیژی دڕندانە و سەرکوتکردنی خوێندکارەکان و مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکا لە تەلەفزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، سروشتی ڕاستەقینەی حکومەتی خراپەکاری ئەمریکا و تاوان و کردەوە تیرۆریستییەکانیان نیشان دەدات. ئەو وێنانەی پەیوەستن بە لێدان و دەستگیرکردنی ڕاگری بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ئیمۆری لەلایەن پۆلیسی ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا و هەروەها دەستگیرکردنی مامۆستایەکی زانکۆ و ئابووریناس لە کاتی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە دژی شەڕی غەززە، پێشێلکارییەکی ڕوونن لە ئازادی ڕادەربڕین.

هاوکات میدیا ئەمریکییەکانی سەر بە حکومەتی ئەم وڵاتە بانگەشەی ئەوە دەکەن کەدەستوپەیوەندەکانی تیرۆریستی دزەیان کردووەتە ناو زانکۆکە و بۆ ڕزگارکردنی ئەمریکییەکان دەبێت بنبڕ بکرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران ئەمریکین. لە لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکادا ڕوونە کە ئەوان بەم ڕووداوانە تووشی شۆک بوون. هەر لەبەر ئەمەشە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەو ناڕەزایەتیانەی شەرمەزار کرد و بەراوردی کرد بە خۆپیشاندانەکانی نازییەکان.

342/