AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٩ نیسان ٢٠٢٤

٧:٥٦:٤٤ د.ن
1455102

بایدن؛ لە بانگەشەی پشتیوانی کردنی ژنانی ئێرانەوە تا لێدانی ژنان لە ئەمریکا

ڕاپەڕینی خوێندکاران لە ئەمریکا و ئەورووپا دەمامکی پاگەندەی ڕۆژئاوا بۆ مرۆڤایەتی و دیموکراسی و ئازادی لابرد و ڕووی ڕاستەقینەی هەڵسوکەتی دووفاقی ڕۆژئاواییەکانی نیشان دا.

 پێگەی هەواڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا لە سیاسەتی دووفاقیی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم وڵاتە و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا شرۆڤەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی کە هێزی پۆلیسی ئەمریکا بە توندی لە مامۆستایەکی ژنی زانکۆیەکی دیاری ئەم وڵاتەیان داوە . هیچ بایەخێک بە هاواری ئەم ژنە نادەن کە باسی پلەی زانستی خۆی و مافی ئازادی قسەکردن و ڕادەربڕین دەکات.

ئەلجەزیرە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا ڕووخساری وەهمیی مرۆڤایەتی و دیموکراسی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد و دەمامکی ئازادییەکەی لابرد کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا بنیات نرابوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە زانکۆکانی ئەمریکا بزاڤێکی بەرفراوانیان لە دژی ئیسڕائیل و تاوانە دڕندانەکانی و هەروەها پشتیوانی واشنتۆن لە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە دەستپێکردووە؛ ئەو بزاڤە کە لە زانکۆکانی ئەمریکاوە دەستی پێکرد و گواسترایەوە بۆ کەنەدا و فەرەنسا؛ هەڵسەنگاندنەکان دەریدەخەن کە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئینگلیز دەگرێتەوە.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له هێرشکردنه سه ڕ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاراندا، پۆلیسی ئەمریکا به توندی لە ژنان دەدات و لەگەڵ سەدان خوێندکار و مامۆستای زانکۆدا دەباتە گرتووخانە.

کارۆلین فۆکین مامۆستای ئابووریی زانکۆی ئیمۆری یەکێکە لەو کەسانەی کە پێگەی ئەکادیمی و زانستیەکەی لە ژێر دەست و پێی هێزی پۆلیسدا بەکەڵکی نایێت. لە زانکۆی واشنتۆن پۆلیسی ئەم وڵاتە بە هەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ جیل ستین، پزیشکی ژنی تەمەن ٧٣ ساڵ و بەربژێری سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد و دەستبەسەریان کرد.

لە شوێنێکی تردا دەبینرێت کە پۆلیس لاقی دەخاتە بن ملی کچێکی گەنجی خوێندکار کە گوایە هاوار دەکات دژی ئەوەی ئەمریکا پارەی کوشتنی ژنان و منداڵان لە فەلەستین دابین دەکات و دەبێت ئەم پارە دانە ڕابگرێت.

ئەلجەزیرە لە درێژەی شرۆڤەکەیدا دەنووسێت: بە چاودێریکردنی ئەم ڕووداوانە، پاگەندەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەو شتەی کە ناوی لێنا چەوساندنەوەی ژنان لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان، بیردەخرێتەوە. لە هەمان کاتدا هەڵسوکەوتی ئێستای پۆلیسی ئەمریکا هاوشێوەی فیلمە کاوبۆیەکانی هەشتاکانی ڕابردووە و بایدن هێشتا بە مافی خۆی دەزانێ قسەی ئازادی و بەهاکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بکات بۆ وڵاتانی دیکە، بەڵام لە ناوخۆی وڵاتی خۆیدا خەڵکی ئەم وڵاتە هەرگیز ناتوانن هێڵە سوورەکان ببڕن چونکوو برا گەورەکە [ئیسرائیل] تووڕە بکەن.

لەم نووسینەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە زانکۆکانی ئەمریکا خراپترین مۆتەکەیان بۆ زایۆنیستەکان خوڵقاندووە و شەرعیەتی ئەم ڕژێمە لەناو دەبات و خراپەکاریی ئەخلاقیی زایۆنیست بۆ نەوەی گەنجی ڕۆژئاوادا نیشان دەدات. ئەم ناڕەزایەتیانە نیشاندەری دروستبوونی نەوەی نوێی جوولەکەکانی ڕۆژئاوایە کە لە بنەماڵەی زایۆنیدا پەروەردە بوون، بەڵام هزری زایۆنیستی قبووڵ ناکەن و مەیلیان بەرەو ڕاستی و دادپەروەری هەیە.
دکتۆر عەمار عەلی حەسەن، مامۆستای کۆمەڵناسی لەو بارەوە دەڵێت: گەنجانی ڕۆژئاوا سنووردارکردنی هاووڵاتیانیان لە ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل بەزاندووە ، کە دەیان ساڵە بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بووە.

342/