AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٩ نیسان ٢٠٢٤

٧:٥٥:٣٥ د.ن
1455100

خوێندکارەکانی زانکۆی نیۆیۆرک: هەموو شتێک دژ بە ئیسرائیلە

خوێندکارانی زانکۆی نیۆیۆرک لە گفتوگۆ لەگەڵ تاران تایمز پاڵپشتی یەکلایی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین و غەززە ڕاگەیاند.

 خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری ئەمریکا لە دووهەمین هەفتەی ناڕەزایەتی لە دژی ئیسرئیلن و داوای ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و گەمارۆدانی ناوەندەی ئیسرائیلییەکانی پاڵپشتی هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە لە غەززە دەکەن.

هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانی ئەمریکا ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی تاران تایمز گفتوگۆیەکی لەگەڵ دوو ڕێکخەری سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە بە ناوەکانی حەدیقە و سارا ئەنجام داوە کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت.

ئەوان لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایانگەیاند کە خوێندکارە ناڕازییەکان پێشینە، ڕەگەز و بیر و تەمەن و ئایین و زمانی جیاوازیان هەیە.

ئەوان هەروەها لە وەڵامی ئەوەی کە کاردانەوەی بەرپرسانی زانکۆ بە ناڕەزایەتیەکان چی بووە وتیان: زانکۆ بەرپرسانی حیراسەتیان بانگ کردووە کە هێرش بکەنە سەر خوێندکارەکان و تەندروستی خوێندکارەکان بە لایانەوە گرینگ نەبوو. هەروەها باڵەخانەکانیان داخست.

هەموو ئەو بابەتانە نیشانی دەدات کە پڕۆژەی زایۆنیزم تا چ ڕادەیەک تێکەڵ بە زانکۆ بووە. بەڕێوەبەرانی زانکۆی ئێمە بۆ بەرگری لە سەرمایەدانەری زیاتر لە 8.5 ملیۆن دۆلاریی لە کۆمپانیاکانی پاڵپشتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل و هەروەها رەزامەندی زایۆنییەکان بەرەنگاری خوێندکاران دەبنەوە.

ئایا پۆلیسیش دەستێوەردانی کردووە؟ پۆلیس دەوری ناڕەزایانی تەنیوە و لەسەر سەریشیان درۆن و کۆپتەر هاتوچۆ دەکات. لە ڕاستیدا پۆلیس و ئیسرائیل پێکەوە پێوەندیان هەیە و هێزیان تەواوکەری یەکە بەڵام تا کاتێک کە فەلەستین درێژە دەداتە بەرخۆدان ئێمەش هیچ ترسێکمان نییە.

هەروەها لە وەڵامی ئەوەی کە داوکاری خوێندکارەکان چییە وتیان: 5 داواکاری هەیە.

یەک . گەمارۆی ئەو کۆمپانیاگەلە کە دەستان هەیە لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیلییەکاندا

دوو. گەمارۆی هەموو سەفەرە ئاکادیمیاکان و هەڵوەشاندنەوەکان هاوکارییەکان لەگەڵ ئەوان.

سێ. گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین بۆ وڵاتەکەیان و هەروەها پڵپشتی لە نارەزایەتی هەمبەر کۆمەڵکوژی لە غەززە.

چوار. دەرکردنی پۆلیس لە ناو حەوشەی زانکۆ

پێنج. هەڵوەشاندنەوەی هاوکاری زانکۆکان لەگەڵ ئیسرائیل.