AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٥٣:١٥ د.ن
1454846

ڕفاندنی هاوژین و منداڵانی سەرکردیەکی داعش لە ئەلهەول

بەڕێوەبەرایەتی کەمپی هەول لە ڕفاندنی هاوژینی یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی خەڵکی ئیتالیا و دوو منداڵەکەی لە ئەو کەمپە لە ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵی دا.

 خۆرشید قەرو هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کەمپی هەول لە گفتوگۆیەکدا هاوپەیوەند بە دۆخی ئەمنیەتی ئەو کەمۆە ڕایگەیاند کە هاوژینی یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی خەڵکی ئیتالیا و دوو منداڵەکەی لە ئەو کەمپە ڕفێندراون.

ناوبراو لە ئەو بارەوە وتیشی کە ژنێکی داعشی ئیتالیایی لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە کەمپ هەڵاتوون و بە یامەتی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ژنێک و دوو منداڵەکەی لە بەشی موهاجرات ڕفێندراون. ژنە ڕفێندراوەکە ئیتالیاییە و هاوژینی سەرکردەیەکی داعشە.

342/