ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنی خوێندکارە ئەمریکییەکان لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە بەهۆی پاڵپشتیکردنی فەلەستین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە بەرنامەی ئێکس نووسی: نەخێر بۆ داگیرکاری لە فەلەستین و نەخێر بۆ ژینۆساید لە کەرتی غەززە و هاوار بۆ ئازادی فەلەستین، ئەمڕۆ داواکارییەکی جیهانییە.
وتیشی: دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە جاران دەبیسترێت. بە سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپادا، ناتوانرێت پێش بە داڕمانی پایە داڕزاوەکانی داگیرکاری لە فەلەستین بگیردرێت. هەرکەسێک لەبەردەمیدا بوەستێت، لەژێر داروپەردووی داڕمانی زایۆنیزمدا دەمێنێتەوە.
342/