AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٤٩:٠٨ د.ن
1454839

ئامانج لە جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان

بە پێی نووسراوی دامەزراوەی کارنگی ئەورووپا، هەرێمی کوردستان لە ڕیزی یەکمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا نییە کە ئەو وڵاتە بیەوێت سیستەمی بەرگری مووشەکی بەس بۆ ئەو ناوچەیە جێگیر بکات.

 پرسی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان یەکێک لە پرسە پڕکێشەکانی دوو ساڵی ڕابردوو لە ئەو ناوچە بووە.

ناوچەی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان لەوانە مەیدانی گازی و شوێنی جێگیر بوونی هێزە ئەمریکییەکان کراونەتە ئامانج. لە زۆربەی هێرشە مووشەکییەکاندا بە بێ بەرەوڕوو بوونەوەی جیدی ، ئامانجەکانی پێکراون. ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وەکوو مەسروور بارزانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئاماژەی داوە کە داوایان لە ئەمریکا کردووە بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشانە سیستەمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکات.

بە پێی ڕاگەیێندراوی کارنگی لانیکەم ئەمریکا جارێکی دیکە لە ساڵی 2020 بە شێوەی کاتی سیستەمی بەرگری پاتریۆتی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە و دوایی کۆی کردووەتەوە. بە پێ ئەو وتارە، ئەمریکا نایەوێت بە شێوەی هەیمشەیی ئەو سیستەمە بەرگییە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکات وئەگەریش ئەنجامی بدات، بەس بۆ پارێزەری لە هێزەکانی خۆی دایدەمەزرێنێت.

کارنگی یەکێک لە هۆکارەکانی جێگیر نەکردنی هەمیشەیی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی پرسی ئەمنیەتی عێڕاق و پێداویستی وەرگرتنی ئیزن لە حکومەتی ناوەندی وەسف کرد. سەرۆکی ناوەندی کارنگی لە ئەو بارەوە وتوویە کە لە جیهاندا داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەو سیستەمە زۆرە و هەروەها جێبەجێ کردنی لە ئاستی جیهاندا ئاسان نییە و پێویستی بە پلانڕێژی و لێکدانەوەی زۆر هەیە و هەروەها ئاماژەشی داوە کە تێچووی کڕینی یەکێک لە ئەو سیستەمانە یەک ملیار و سەد ملیۆن دۆلارە.

دانا سترۆل، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ئاماژەی داوەتە سەر نەویستینی ئەمریکا بۆ بەرگری لە هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکان و ڕایگەیاندووە کە ئەو سیستەمە بەرگرییە تەنیا بۆ بەرگری لە کردنە ئامانجی بنکە ئەمریکییەکان بەکار دێت و لە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستێوەردان ناکات.

342/