AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:١٢:٥٩ د.ن
1454568

بزووتنەوەی خوێندکارییەکانی ئەمریکا لە شەڕی ڤیتنامەوە تا غەززە/ گرنگایەتی ناڕەزایەتییەکانی جیهان

کارامەیی بزووتنەوەی خوێندکاریی دژی شەڕی ڤیتنام لە ئەمریکای دەیەی 1960، بووەتە هۆی هاوشێوەیی لەگەڵ بزووتنەوەی ئێستای پاڵپشتی لە غەززە کە ئاڵبەت ئەم بزووتنەوەی ئێستا بەهۆی بەربڵاوییەوە لە جیهاندا کارامەتر دێتە بەرچاو.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ئێستا و دوای تێپەڕینی 200 ڕۆژ لە شەڕی غەززە خوێندکارانی ئەمریکا هەنگاوێکی نوێیان لە ڕێگای بەدی هێنانی ئاشتی و کۆتایی کۆمەڵکوژی لە غەززە هەڵگرتووە.

چڕ بوونەوەی شەپۆلی دژە ئیسرایلی لە زانکۆکانی ئەمریکا؛ داواکاری و پەیامەکان

هەندێک لە مێدیاکان ژمارەی ئەو زانکۆگەلە لە خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیلیان تێدا بەڕێوە چووە 200 زانکۆ ڕاگەیاندووە.

لە هەمان سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە پۆلیس بە توندوتیژییەوە هەوڵی سەرکەوتیان داوە و تا ئێستاش چەندین خوێندکار دەرکراون و بە پێ هەواڵەکان 108 خوێندکاریش لە زانکۆ جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کراون.

ئەو بزووتنەوە و خۆپیشاندانە خوێندکاریانە بە مەبەستی خۆبواردنی زانکۆ گەورەکان سەرمایەدانەری لە کۆمپانیا چەکسازی و پیشەکانی دیکە پاڵپشتی لە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە بەڕێوە چوون تا ڕێگری بکرێت لە کۆمەڵکوژی غەززە.

لە بزووتنەوە خوێندکارییەکانی شەڕی ڤیتنامەوە تا ناڕەزایەتی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

خۆپیشاندانە بێ وێنەکانی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا لە ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان، وەبیرهێنەرەوەی دژایەتی شەڕی ڤیتنامە.

شەپۆلی بزووتنەوە ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکان بە یارمەتی ئەمریکا بە ئیسرائیل لە شەڕی غەززە کە لە زانکۆی کلۆمبیاوە دەست یپێکردووە، بزووتنەوەی خوێندکاری دژی شەڕی ڤیتنام لە 1960 وەبیر دەهێنێتەوە کە تێچووی زۆری بۆ ئەمریکا هەبووە.

سەید ڕەسووڵ مووسەوی بەرپرسی گشتی ئاسیای باشووری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس نووسیوە:بزووتنەوەی خوێندکاری پاڵپشتی لە فەلەستین و غەززە لە ئەمریکا و فەڕەنسا ئەبێ جیدی چاولێبکرێت، لەبیرینەکەین کە شەڕی ئەمریکا لە دژی ڤیتنام لەلایەن بزووتنەوەی خوێندکارییەوە ڕاگیردرا.

ئەنجامی قسە

سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی ئەمریکا بەدەوام باس لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن بەڵام بچووکترین ناڕەزایەتییەکان بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە ، هەر وەک ئێستاش لە زانکۆکان خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بزووتنەوە خوێندکارییە پاڵپشتەکانی فەلەستین نیشانی دا کە ئیسرائیل چ لە مەیدان و چ لە پروپاگەندا شکستی هێناوە.

342/