AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٠٩:٤٣ د.ن
1454566

بڕیاری گرینگی تورکیا بۆ سنوورەکانی لەگەڵ عێراق/ ئێس 400ی ڕووسی دەگاتە ناوچەکە

تورکیا پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لەسەر سنووری عێراق جێگیر دەکات‌و ماڵپه‌ڕێكى تایبه‌ت به‌كاروباره‌ سه‌ربازییه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاریى زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

 ماڵپەڕی "Army Recognition" کە تایبەتە بە کاروباری سەربازیی، لەراپۆرتێکدا کە بڵاویکردۆتەوە ئاشکرایکردووە، تورکیا بەنیازە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسیی خۆی لەسەر سنوورەکانی عێراق جێگیر بکات.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەم جێگیرکردنە چاوەڕوانکراوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400ی تورکیا وەک ڕێکارێکی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە.

دەشێت ببێتە هۆی زیاترکردنی گرژییەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیی ناتۆ، کە بەهۆی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزە کوردییەکانی سوریا درووستبووە.

پێگەکە لەراپۆرتەکەیدا دەڵێت: کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ی رووسیی نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار لەسەر تورکیا کەوتووە، بەڵام تێچووی ناڕاستەوخۆی زۆر زیاتر بووە بەهۆی دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە پرۆگرامی دابینکردنی فڕۆکەی ئێف-35، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیانەکانی بە زیاتر لە 9 ملیار دۆلار مەزەندە بکرێت، بەوپێیەی ئەمریکا تورکیای بەپاساوی ئەوە لە بەدەستهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 درورخستەوە کە گوایە مەترسیی هەیە تەکنەلۆژیاکەیان لەلایەن سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی رووسیاوە بدزرێت.

سلێمان ئۆزێرین، مامۆستا لە زانکۆی ئەمریکی و هاوکاری باڵا لە پەیمانگای سیاسەتی ئۆریۆن ئاماژەی بەوەداوە کە جێگیرکردنی گریمانکراوی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە روسییەکەی تورکیا لەسەر سنووری عێراق خزمەت بە زۆرێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەنقەرە دەکات.

وتیشی: ڕەنگە ئامانجی سەرکوتکردنی ڕەخنە ناوخۆییەکان و جەختکردنەوەی بێت لە هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ مۆسکۆ و گەیاندنی پەیامێکی بەهێز بێت بۆ ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە پێگەی ستراتیژیی تورکیا لە نێوان ڕووسیا و ناتۆدا.

342/*