AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٠٩:١٥ د.ن
1454565

گەمارۆکانی سەر ئێران هەرگیز ناگاتە ئەنجام

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران گەمارۆ نادرێت و هەرگیز گەمارۆکان ناگاتە ئەنجام و بە ورەی خەڵک نەگەییشتووەتە ئەنجام و دوای ئەوەش هەر ئەنجامێکی نابێت.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە کردنەوەی شەشەمین پێشانگای توانایی هەناردە کردنی ئێران، وتی: ئەو پێشانگایە نیشاندەری ئەوەیە کە ئێران گەمارۆ نادرێت و هەرگیز گەمارۆکان لە سەر ئێران بە ورەی خەڵک نەگەییشتووەتە ئەنجام و لەمەوبەدواش ناگاتە ئەنجام.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە گەڵاڵە شەیتانییەکان بۆ گۆشەگیر کردنی ئێران هەرگیز ئەنجامێکی نەبووە و درێژەی دا: ئێران بە هێزی مرۆیی کارامە و بە ورە و داهێنەرەوە دەتوانێت لە بواری جیاواز بۆ هەموو جیهان داهێنانی هەبێت.

هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ ئەگەرچی ڕۆژاوا هەوڵ دەدات ئێران دەستی نەگاتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، بەڵام بە هەوڵی هێزەکانی ئێمە ئەو زانستە لە ئێران خۆجەیی کراوەتەوە.

ڕەئیسی وتیشی: لە دکتۆرینی ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستخستنی چەکی ئەتۆمی بوونی نییە بەڵام بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆژیا لە پیشە و پترۆکیمیا و ... ئەنجام دەدرێت.

342/