AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٧ نیسان ٢٠٢٤

٥:٠٨:٠٧ د.ن
1454563

کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە پاڵپشتی بزووتنەوەی خوێندکارانی ئەمریکا

خوێندکارانی زانکۆی تاران ئەمڕۆ لە پاڵپشتی لە بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

 ئەندامانی شاندی زانستی، خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی تاران ئەمڕۆ لە پاڵپشتی لە بزووتنەوەی خوێندکارانی بەخەبەری زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا و ئیدانە کردنی هەوڵەکانی پۆلیسی ئەمریکا لە لێدانی خوێندکاران، لەسەردەم دەرکەی سەرەکی زانکۆی تاران کۆ دەبنەوە.

نوێژخوێنەکانی مزگەوتی زانکۆی تاران دوای خوێندنی نوێژی نیوەڕۆ و عەسر دەچنە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.

بەسیجی خوێندکاری زانکۆی تاران، بەسیجی مامۆستایان، بەسیجی فەرمانبەران، ناوەندی نوێنەرایەتی ئایەتوڵڵا خانمەیی، جێگرایەتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی زانکۆی تاران داوایان لە خوێندکاران کردووە لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری بکەن.

342/