AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣١ ئایار ٢٠٢٢

٣:٥٢:١٣ ب.ن
1262440

ئەردۆغان لە باکووری سووریا سیاسەتی پاکتاوکردن جێبەجێ دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە ئەردۆغان لە باکووری سووریا سیاسەتی پاکتاوکردن جێبەجێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی سووریا کاردانەوەی بە کردەوە و هەڵوێستی سوپای تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا نیشان دا.

دیمەشق ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی سووریا دژی کردەوە دژبەرانەکانی ئەردۆغانە لە باکووری سووریادا و ئیدانەی دەکات.

ئەوەش وتراوە کە کردەوەکانی تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە خاکی سووریا لە پێناو پیادە کردنی سیاسەتی پاکتاوە کە لە لایەن دەوڵەتی ئەردۆغانەوە پەیڕەو دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە کە پێشتر ئەردۆغان وتبووی تورکیا بەمزوانە ناوچەی ئەمن لە قووڵایی 30 کیلۆمەتری سنووری تورکیا و‌سووریا دەکاتەوە.

342/