به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـبنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لە ئاگاداری نامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر نۆی شەو درێژ کراوەتەوە.
لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.
342/