به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەڕی کەناڵی بلومبرگ بەئاماژە بەو بەشە لە قسەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سەبارەت بەوەی کە ئێران هیچ پەلەی نییە بەرامبەر ڕێگاچارەی پێشنیارکراو لەبارەی پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نووسی: ڕێبەری ئێران وشداریی بە ئەمریکا دا کە سیاسەتی ئێستای ئەو وڵاتە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی، شکست دێنێ مەگەر ئەوەی کە بایکۆت و گەمارۆکان بەشێوەی کارا و بەتەواوەتی هەڵگیرێن.
هەواڵدەریی رۆیتەرزیش بەئاماژە بە بەشێک لە وتەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری سەبارەت بە پەیمان شکێنیی ئەمریکییەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا، نووسی: ئایەتوڵڵاعوزما خامەنەیی لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند کە ئەمریکییەکان لەسەر کاغەز وتیان کە گەمارۆکان هەڵدەگیرێن بەڵام بەکردەوە گەمارۆکانیان هەڵنەوەشاند. وادەی ئەوان هیچ بایەخێکی بۆ ئێران نییە.
هەواڵدەریی فەڕانسەش ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بە رێککەوتنی ناڤۆکی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵات سەبارەت بە تەعامول لەگەڵ لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و خودی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوون وئاشکرایە. ئەو بابەتە پێویستی بەوەیە کە ئەمریکییەکان دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێنن وئەوکات ئێمە دەس دەکەین بە تاقیکردنەوەی راستییەکان و بێتوو بەڕاست گەمارۆکان هەڵوەشێندرێن ئینجا ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکان.
342/