AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٣ شوبات ٢٠٢١

١١:٣٠:٢٢ ب.ن
1118159

ڕەنگە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران بگاتە 60 لەسەد

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران 20 لە سەد نییە و ڕەنگه تا 60 لەسەدیش بگات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئێوارەی ئەمڕۆ نوێنەرانی مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها سەبارەت بە ئەدەبیاتی قسە کردنی ڕۆژانی دوایی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند: ئەدەبیاتی ئەوان چەوسێنەرانە , تەڵەبکارانە و نادادپەروەرانەیە.

ڕاشیگەیاند: ئەنجامی ئەم ئەدەبیاتە جگە لەوەی لە چاو خەڵکی ئێران نەفرەتی تریان دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران واز لە هەڵوێستی لۆژیکانەی ناڤۆکی خۆی ناهێنێت.

جەختیشیان کرد کە بە گوێرەی بەرژەوەندی و پێداویستی وڵات تا ئەو جێگایەی کە بکرێت تەنانەت تا پیتاندنی 60  لە سەد بەرەوپێشەوە دەچین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشیان وت که کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی یەکەمەوە بە گوێرەی ڕینماییەکانی ئیسلام پابەندی بەڵێنەکانی خۆی  بوو بەڵام 
ئەو لایەنەی کە لە ڕۆژی یەکەمەوە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە هەر ئەم چوار وڵاتە بوون , کەواتە ئەوان دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
 زیادیشیان کرد:  کاتێک ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرەوە و کەسانی دیکەش هاوڕێیان بوون ,  فەرمانی قورئان ئەمەیە کە تۆیش بەڵێنەکەت هەڵوەشێنیتەوە بەڵام دەوڵەتی بەڕێزی ئێمە بەڵێنەکانی هەڵنەوەشاندەوه و دوای ئەوەش هەرکات ئەوان بگەڕێنەوه بەڵێنەکانیان ئێمەیش دەگەڕینەوە.
ئەوانیش وتیان: لەم نێوانەدا ئەو دڵغەکە زایۆنییەوه بەردەوام دەڵێت ئێمە ڕێگەنادەین ئێران چەکی ناڤۆکی وەدەست بێنێت لە حاڵێکدا دەبێ بەو بڵێین ئەگەر کۆماری ئیسلامی بڕیاری بدایە بۆ چەکی ناڤۆکی ئەو و گەورەتر لە ئەویش نەیئەتوانی بەرمان بگرێت.
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئەوەی ڕێگر بوو لەوەی کۆماری ئیسلامی چەکی ناڤۆکی وەدەست بێنێت فیکری ئیسلامیە کە دروست کردنی هەرچەشنە چەکێک لەوانە کیمیایی و ناڤۆکی کە دەبێتە هۆی کوشتوبڕی خەڵکی ئاسایی, قەدەغەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشیان وت کە پرسی چەکی ناڤۆکی بیانووە ئەوان تەنانەت بە وەدەستهێنانی چەکی ئاسایش دژی ئێمەن چونکوو ئەیانەوێت ئێران بەهێز بێت.
ئایەتوڵا خامنەیی  بە ئاماژە بەم ڕاستییە کە هێزگەکانی ئەتۆمی بە دابین کردنی وزەی بێ خەوەشتر , پاکتر و هەرزانتر لە داهاتوودا دەبنە سەرچاوەی وزە , پێویستی وڵات بە پیتاندن حاشاهەڵنەگەرە و وتیان:  دەبێ ئەمڕۆ بیر لەو کاتە بکەینەوە کە پێویستیمان پێیەتی.

جەختیشیان کرد: کۆماری ئیسلامی لە پرسی ناڤۆکیدا وەک دیکەی پرسەکان پاشەکشێ ناکەین.