لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس توێژینەوە لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکرێت

  • کۆدی هه واڵ : 805686
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی 24
Brief

لە زانکۆی ئینالکۆ لە پاریس کۆنفڕانسێک بە ناونیشانی (دەرچوون لە توندوتیژی) بەڕێوەدەچێت و بەشێکی تایبەت کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.

لە زانکۆی ئینالکۆ لە پاریس کۆنفڕانسێک بە ناونیشانی (دەرچوون لە توندوتیژی) بەڕێوەدەچێت و بەشێکی تایبەت کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: کۆنفڕانسەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی پێ کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەى بەوەش کرد ، شاندێکی کورد کە پێکھاتوون لە ٦ توێژەر بەناوی (پلاتفۆرمی دابڕان)ەوە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردووە.

ئەم کۆنفرانسە پرۆژەیەکی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی دەرچوون لە توندوتیژی و دوو ساڵ دەخایەنێت.

لەسەرتاسەری جیھاندا ٢٠٠ توێژەر بەشداری پرۆژەکە دەکەن و لەلایەن سۆسیۆلۆگی فەڕەنسی میشێک ڤیڤۆرکا سەرپەرشتی دەکرێن.

ڤیڤۆرکا دەربارەی بەشداری شاندی کوردی ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە ئەو پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و پلاتفۆرمی دابڕان ھەیە و بەشداری توێژەرانی کوردی بە"زۆر گرینگ" وەسف کرد.

مەلا بەختیار، بەناوی پلاتفۆرمی دابڕان بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکات و لە وتارێکدا باسی لە ھێرشی دەوڵەتی ئیسلامی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کرد و وتیشی"تیرۆر و توندوتیژی ئێستا بە نێودەوڵەتی بووە و تەنانەت پاریس و ئەوروپاش کەوتۆتە بەر ئەو تیرۆرە. رووبەڕوبوونەوەی بیری تیرۆریزم تەنیا بە رێگەی سەربازی نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر ئاستی کولتوری و رۆشنبیری و ئەکادیمی کاری لەسەر بکرێت"

توێژەرەکان بەسەر ١٠ گرووپی جیاجیا دابەشکراون. گرووپێکی توێژینەوە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە "توێژینەوە لە دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوە لە ھەرێمی کوردستان"

بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵی پرۆژەکەدا، جگە لە کۆنفرانسەکەی پاریس، سێ کۆنفرانسی دیکە لە نیویۆرک و بەیروت و سلێمانی ئەنجام بدرێن.

کۆنفڕانسەکە لەلایەن چەندین زانکۆ و دامەزراوەوە بەڕێوەدەچێت، لەوانە، زانکۆی سۆربۆن، قوتابخانەی خوێندنی باڵای فەڕەنسی، دامەزراوەی کارێجی ئەمریکی، زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، خانەی توێژینەوەی زانستە مرۆییەکان و پلاتفۆرمی دابڕان و چەند دامەزراوەیەکی دیکە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران