پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە

  • کۆدی هه واڵ : 776938
  • سه ر چاوه : ابنا
Brief

حەزرەتی ئایەتوڵڵاعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێک دا بە بۆنەی ڕێ وڕەسمی کۆنگرەی مەزنی حەجج فەرموویان : ڕێ وڕەسمی حەج بۆ موسوڵمانان وەرزی شانازی و شکۆمەندییە لە ڕوانگەی خەڵک و وەرزی تیشک دانەوەی دڵ و خاکەڕایی لەبەرامبەر پەروەردگاردایە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان :حەج فەڕزێکی قودسی و دونیایی و خودایی و جەماوەرییە  لەلایەکەوە فەرمانی «فَاذکُرُوا اللّهَ کَذِکرِکُم ءابآءَکُم اَو اَشَدَّ ذِکرًا» و «وَ اذکُرُوا اللّهَ فی اَیّامٍ مَعدوداتٍ» و لە لایەکی دیکەوە بانگەوازی  «اَلَّذی جَعَلناهُ لِلنّاسِ سَوآءَنِ العاکِفُ فیهِ وَالباد» و ڕەهەندە بێ سنوورو جیاوازەکانی ڕوون دەکاتەوە. لەم فەریزە بێ وێنەیەدا ئاسایشی کات و شوێن وەک نیشانەیەکی ئاشکرا و ئەستێرەیەکی درەوشاوە ئارامی بەدڵی ئینسانەکان دەبەخشێ و زیارەتکار لە گەمارۆی هۆکارەکانی نائەمنی کە لەلایەن ستەمکارانی زاڵیەتی خوازەوە هەمیشە هەڕەشەی لە تاکەکانی مرۆڤ کردووە ڕادەپسکێنێ و تامی ئاسوودەیی و ئاسایشتی لە خولێکی دیاریکراودا پێ دەچێژێنێ .

حەجی ئیبراهیمی کە ئیسلام  بەخەڵاتی موسوڵمانانی کردووە هێمای سەروەری و مەعنەویەت و  یەکێتی و شکۆمەندییە ، شکۆی ئوممەتی ئیسلامی و پشت بەستنی بە دەسەڵات و هێزی  بێ سنووری ئیلاهی لای ناحەزان و دوژمنان دەردەخات و مەودای ئەوان  لەگەڵ زەلکاوی گەندەڵی و سووکێتی و غەدر وستەمێک کە زۆرداران و مڵهۆڕانی نێودەوڵەتی بەسەر کۆمەڵگاکانی مرۆڤ دا دایدەسەپێنن ، زەقتر دەکاتەوە.

حەجی ئیسلامی و تەوحیدی هێمای   «اَشِدّآءُ عَلَى الکُفّارِ رُحَمآءُ بَینَهُم» ،  جێگەو پلەی بێزاری و بەرائەت لە موشریکان و نیزیک بوونەوە لە باوەڕدارانە. ئەوانەی کە حەجیان هەتا ئاستی سەفەرێکی زیارەتی گەشتیاری دابەزاندووە و دوژمنایەتی و کینەی خۆیان لەگەڵ گەلی باوەڕدار و شۆڕشگێڕی ئێران  لە ژێر ناوی بە سیاسی کردنی حەجج  شاردووەتەوە ،  شەیتانگەلێکی ورد و کەم بایەخن کە لەبەر کەوتنە مەترسیی تەماحکارییەکانی شەیتانی گەورە واتە ئەمریکا  هەڵدەلەرزن.

دەسەڵاتدارانی سەعودی کە ئەمساڵ بوونەتە (صدّ عن سبیل‌اللّه و المسجد الحرام) و ڕێگای حاجیانی بەغیرەت و باوەڕداری ئێرانیان بەرەوماڵی  خۆشەویست داخستووە، گومڕاگەلێکی ڕووڕەشن کە مانەوەی خۆیان لەسەر کورسی و دەسەڵاتی زاڵمانە لە بەرگری کردن لە ملهوڕانی جیهانی و هاوپەیمانی لەگەڵ زایۆنیزم و ئەمریکاو هەوڵدان بۆ دابینکردنی داخوازییەکانیان دەبینن و لەم ڕێگایە دا لە هیچ خەیانەتێک ناپرینگێنەوە.

ئێستا نیزیکەی ساڵێک لە  ڕووداوە سەرسامکەرەکانی مینا تێدەپەڕێ کە تیای دا چەند هەزار کەس لە ڕۆژی جەژن و لە بەرگی ئیحرام دا لە ژێرقرچەی هەتاو و بە لێوی تینوو و بە بێ تاوان گیانیان لە دەست داو ، کەمێک بەرلەوە لە مسجدالحرامیش ژمارێک لەحاڵی عیبادەت و تەواف و نوێژ لە خاک و خوێن دا گەوزان.

خونکارانی سعودی لە هەر دوو ڕووداوەکە دا خەتابارن . ئەمە شتێکە کە هەموو  حازران و چاودێران و شرۆڤەکارانی تەکنیکی لە سەری یەکدەنگن و گومانی بە ئەنقەست بوونی ڕووداوەکەش لە لایەن هەندێ لە شارەزایانەوە هاتە ئاراوە .

خەمساردی و خاوجوڵانەوە لە ڕزگار کردنی بریندارانی نیوەگیان کە گیانی شەیدایان لە ڕۆژی جەژنی قوربان لەگەڵ زمانی زاکر و ورتەی ئایاتی ئیلاهی ئاوێتە بوو شتێکی سەلمێنراو و حاشاهەڵنەگرە.پیاوانی دڵڕەق و تاوانکاری سەعودی ئەوانیان لەگەڵ گیانبەخت کردووان خستە کانتینێری داخراو و لە جیاتی چارەسەری و یارمەتیدانیان و یان لانیکەم  گەیاندنی ئاو بە لێوانی تینوویان شەهیدیان کردن .

چەند هەزار بنەماڵە لە وڵاتانی جۆربەجۆر ئازیزانی خۆیانیان لە دەست دا و گەلەکانیان ماتەمبار بوون.

لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش نیزیکەی پێنسەد کەس لەنێوشەهیدان دا بوون .

دڵی بنەماڵەکان ئێستاش بریندار و خەمبارە و گەل هەروا خەمگین و تووڕەیە  .

بەڵام خونکارانی سەعودی  لە جیاتی  لێبوردنخوازی و پەشیمانی و بە دواداچوونی دادڤانیی سەبەبکارانی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوە سامناکە بەوپەڕی بێ شەرمی و بێ چاووڕویی تەنانەت خۆیان بوارد لە پێکهێنانی لێژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکانی نێودەوڵەتیی ئیسلامیش  ، لە جیاتی ڕاوەستان لە جێگەی تاوانبار لە جێگەی مودەعی ڕاوەستان و دوژمنایەتیی دێرینی خۆیانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و لەگەڵ هەر ئاڵایەکی شەکاوەی ئیسلام لە بەرامبەر کوفر و ئیستکباردا بە چەپەڵی و پڕکێشی زیاتر دەرخست.

هۆڕنی پڕۆپاگەندەی ئەوان لەو سیاسەتڤانانەوە بگرە کە ئاکاریان لە بەرامبەر زایۆنییەکان و ئەمریکا دا مایەی شوورەیی جیهانی ئیسلامە هەتا موفتیانی ناپارێزکار و حەرام خۆر کە بە ئاشکرا  بە پێچەوانەی کتێب و سوننەت فەتوا ئەدەن، تا دەگاتە شوێن کەوتووە ڕۆژنامەوانەکانیان کە تەنانەت ویژدانی پڕۆفیشناڵیشیان ڕێگا ناگرێ لە درۆ و دەلەسەکردنیان، هەوڵێکی بێهودە ئەدەن  هەتا کۆماری ئیسلامی وەک تاوانباری بێ بەش کرانی حاجیانی ئێرانی لە حەججی ئەمساڵ دا نیشان بدەن.

ئەو دەسەڵاتدارە فیتنەگێڕانەی کە بە پێکهێنان و تەیارکردنی تاقمە تەکفیری و شەڕاشۆکان جیهانی ئیسلامیان تووشی شەڕی نێوخۆ و کوشتن و بریندار بوونی خەڵکانی بێ تاوان کردووە و یەمەن و ئێراق و شام و لیبی  و هەندێ وڵاتی دیکەیان لە خوێندا گەوزاندووە ، سیاسەتبازانێکی لە خوا بێ خەبەرکە  دەستی دۆستایەتییان بەرەو ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی درێژکردووە و چاویان لەڕووی ڕەنج و کوێرەوەریی  دڵهەژێنی فەلەستینییەکان نوقاندووەو بازنەی غەدر و خەیانەتی خۆیانیان هەتا شار و گوندەکانی بەحرەینیش تەشەنە پێ داوە ،  ئەو خونکارە بێ دین و بێ ویژدانانەی کە کارەساتی گەورەی مینایان بە دیهێنا و بەناوی خادیمانی حەرەمەین، ڕێزی هەرێمی ئەمنی ئیلاهییان شکاند و میوانانی خوداوەندی ڕەحمانیان لە ڕۆژی جەژن لە مینا و بەرلەوە لە مسجدالحرام دا قوربانی کرد، ئێستاکە باسی بەسیاسی نەکرانی حەج دەکەن و خەڵکانی دیکە بەو گوناحە گەورەیە تاوانبار دەکەن کە خۆیان ئەنجامیان داوەو یان  بوونەتە هۆی ئەنجام گرتنی .

ئەوان نموونەی بەتەواوەتی فەرموودەی قورئانی پیرۆزن کە فەرمووی :

: وَ اِذا تَوَلّىٰ سَعىٰ فِی الاَرضِ لِیُفسِدَ فیها وَ یُهلِکَ الحَرثَ وَ النَّسلَ وَ اللّهُ لا یُحِبُّ الفَساد * وَ اِذا قیلَ لَهُ اتَّقِ اللّهَ اَخَذَتهُ العِزَّةُ بِالاِثمِ فَحَسبُه‌و جَهَنَّمُ وَ لَبِئسَ المِهاد».

ئەمساڵیش بە پێی ڕاپۆرتەکان جیا لە ڕێگری کردنی حاجیانی ئێرانی و هەندێ گەلانی دیکە، حاجیانی وڵاتانی دیکەشیان بە یارمەتیی ئامێر و دەزگای سیخوڕیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی خستووەتە بازنەی کۆنترۆڵێکی نائاساییەوەوماڵی ئەمنی ئیلاهییان بۆ هەمووان نائەمن کردووە .

جیهانی ئیسلام ، بریتی لە حکومەت و گەلانی موسوڵمان دەبێ خونکارانی سەعودی بناسن و بە باشی لە ناوەڕۆک واقیعی بێ شەرمانە و بێ ئیمان و داردەست و ماددی خوازی ئەوانە تێ بگەن، دەبێ لەبەر ئەو تاوانکاریانەی کە لە جیهانی ئیسلام دا ئەنجامیان داوە بەرۆکیان بەر نەدەن ، دەبێ لەبەر ئاکاری زاڵمانەیان لەگەڵ میوانانی رەحمان فیکرێکی بنەڕەتی بکەن  بۆ بەڕێوەبەرایەتیی حەرەمەینی شەریفەین و پرسی حەج  . دیارە کەمتەرخەمی لەم ئەرکەدا داهاتوی ئوممەتی ئیسلامی ڕووبەڕووی کێشەی گەورەتر دەکاتەوە.

برایان و خۆشکانی موسوڵمان ئەمساڵ جێگای حاجیانی تاسەمەندو نیازپاکی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمی حەج دا خاڵییە بەڵام ئەوان بە دڵی خۆیان ئامادەن و لە تەنیشت حاجییانی سەرانسەری جیهاندان و نیگەرانی حاڵی ئەوانن و دوعا دەکەن کە شەجەرەی مەلعونەی  تاغوتەکان  نەتوانن زیانێکیان پێ بگەیەنن.

برایان و خۆشکانی ئێرانی خۆتان  لە دوعا و عیبادە ت و پاڕانەوەکانتان دا لە بیرمەکەن و بۆ نەمانی کێشە و گرفت لە سەر کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و کورت بوونەوەی دەستی زۆرداران و زایۆنییەکان و داردەستەکانیان لە ئوممەتی ئیسلامی دوعا بکەن .

من یادی شەهیدانی مینا و مسجدالحرام لە ساڵی پارو شەهیدانی مەککە لە ساڵی 1366 بەرز ڕادەگرم و لە خوای مەزن بۆ هەمویان داوای لێبوردەیی و رەحمەت و پلە و پایەی بەرز دەکەم و وێڕای  سڵاو ناردن بۆ حەزرەتی بقیەاللە الاعظم (روحی لە الفدا) خوازیاری دوعای قەبوڵکراوی ئەو بەڕێزەم بۆ بەرزبوونەوەی ئوممەتی ئیسلامی و ڕزگار بوونی موسوڵمانان لە پیلان و شەڕڕی دوژمنان.

و باللّه التّوفیق و علیه التّکلان

سیّدعلی خامنه‌ای

آخر ذی‌القعده ۱۴۳۷ - ۱۲/۶/۹۵

..................

کۆتایی کورتە نامە/310


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران