پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کوماری ئێران به بونەی کۆچی دوایی ئایەتوڵا هاشمی ڕەفسەنجانی

  • کۆدی هه واڵ : 803831
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی 24
Brief


حەسەنی روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی ماڵاوایی لە گەڵ تەرمی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە حسێنیەی جەماران لە تاران بە پەیامێنرانی گوت : بە درێژایی دەورانی بزاڤی ئیسلامیی تا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیلامیی ، کاروباری بنەڕەتیی و زۆر ئەستەم لەسەر شانی ئەم کەسایەتیە گەورە و خەباتکارە بوو


سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، خوا لێ خۆشبوو ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی بە کەسایەتیەکی بێ وێنە لە دەورانی راپەڕین و شۆڕشی ئیسلامیدا زانی .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: حەسەنی روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە رێوڕەسمی ماڵاوایی لە گەڵ تەرمی  ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە حسێنیەی جەماران لە تاران بە پەیامێنرانی گوت : بە درێژایی دەورانی بزاڤی ئیسلامیی تا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیلامیی ، کاروباری بنەڕەتیی و زۆر ئەستەم لەسەر شانی ئەم کەسایەتیە گەورە و خەباتکارە بوو .

سەرۆک کۆمار گوتیشی  : خوالێ خۆشبوو  ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە هەموو قۆناخەکانی شۆڕش و لە سەردەمانی بنیاتنانەوەی وێرانیەکانی دوای شەڕی داسەپاو ، ئازایەتیی بێ وێنەی لە خوی نیشان دا و هەرگیز لە مەیدان نەچووە دەر و کێشە و گرفتەکان ، ئەو بەڕێزەی لە رێبازەکەی لانەدا .

روحانی جەختی کردەوە : خوالێ خوشبوو  ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی تا دوایین کات و ساتەکانی ژیانی و تەمەنی پڕ خێروبێری خۆیشی یاوەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو و ئاواتی گەورەی لەسەر دابوون بۆ سەربەرزیی و مەزنایەتی گەلی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بۆ درێژەی رێگەی  ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی هەمووان بە تایبەتی لاوان دەبێ لەسەر گۆڕەپان بن تا شۆڕشی ئیسلامیی بگەیەنن بە خاڵی گونجاو ، ویست و داوای خەڵک و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی .

لە هەمان کاتدا عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران  لە کۆبوونەوەی دوشەممەی مەجلیسدا بە دەربڕینی داخ و پەژارە لە کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی گوتی : ناوی ئەو مەرحومە هاوڕێ بووە لە گەڵ ناوی شۆڕشی ئیسلامی و هەیە .

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە پوچەڵکردنەوەی پیلانی گروپە جیاجیاکانی دژی شۆڕش زۆر لێبڕاو بوو گوتی : دەوری بنەڕەتیی ئەو خوا لێخۆشبووە لە هیوادارڕاگرتنی گەلی ئێران و خەباتی دژی تاقمی ترۆریستیی مونافقین دیار بوو .

ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی شوهەدای تاران کۆچی دوایی کرد .

..............

 


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران