رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرەخۆشیی کرد

  • کۆدی هه واڵ : 803824
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی 24
Brief

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرەخۆشیی کرد


پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی

بە پێی راپۆرتی هه وال دری اهل بیت ابنا: ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ، دەقی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەم جۆرەیە :

بسم اللە الرحمن الرحیم

انا للە وانا الیە راجعون

بە داخ و کەسەرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کتوپڕی هاوڕێی دێرین و هاوسەنگەر و هاوشانی دەورانی خەباتی بزاڤی ئیسلامیی و هاوکاری نزیکی ساڵانی بەردەوام لە چاخی کۆماری ئیسلامی جەنابی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین بەڕێز حاجی شێخ ئەکبەڕی هاشنی رەفسەنجانیم پێگەیشت .

نەبوونی هاوسەنگەر و هاوشانێک کە پێشینەی هاریکاری و دەسپێکی هاودڵی و هاریکاری لە گەڵ ئەودا دەگەڕێتەوە بۆ پەنجاو نۆ ساڵی رەبەق ، سەخت و دڵتەزێنە .

چەندە دژواری و تەنگانە کە لەو دەیان ساڵەدا بەسەر ئێمە هات و چەندە هاوبیریی و هاودڵی کە لە قۆناخە جیاجیاکاندا ئێمەی  پەلکێش کرد بەرەو رێگایەکی هاوبەش بەرەو هەوڵی هاوبەش و تەحەمول و قەبوڵ کردنی مەترسی.

زیرەکیی زۆر و گەرموگوڕیی کەم وێنەی ئەو لەو ساڵانەدا ، پاڵپشتێکی دڵنیا بوو بۆ هەمووی ئەو کەسانەی کە لە گەڵ ئەودا هاوکار بوون بە تایبەتی بۆ من .

ناکۆکیی بۆچوون و ئیجتهادی جیاواز لە چەند قۆناخێکی ئەو دەورانە دوور و درێژانەداهەرگیز نەیتوانی پەیوەندی هاوڕێیەتی ئێمە  بە تەواوی بپچڕێنێ  کە سەرەتاکەی دەگەڕایەوە بۆ بەینولحەرەمەینی کەربەلای پیرۆز ووەسوەسەی ئەو خەنناسانەی کە لە ساڵانی رابردوودا بە توندی و شێلگیرانە  بە دوای قۆستنەوەی جیاوازیە نەزەریەکانەوە بوون ، نەیتوانی زەبر بوەشێنێ لە خۆشەویستیی شەخسیی قوڵی ئەو لە حاند ئەم حەقیرە .

ئەو نمونەی کەم وێنە لە نەوەی یەکەمی خەباتکارانی دژی نیزامی ستەمکاری پاشایەتی و لە رەنج کێشاوانی ئەم ڕێگا پڕ لە  مەترسی و شانازیە بوو . ساڵانێک بەندکران و بەرگەگرتنی ئەشکەنجە و ئازارەکانی ساواک و خۆڕاگریی لە بەرامبەر هەمووی ئەوانەدا و ئینجا بەرپرسایەتی گرنگ بۆ بەرگریی پیرۆز و سەرۆکایەتی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی و ئەنجوومەنی خوبرەکان و هیتر ، لاپەڕەی درەوشاوەی ژیانی پڕ هەوراز و نشێوی ئەم خەباتکارە دێرینە بوون .

بە نەبوونی هاشمی ، من کەسێکی دیکە شک نابەم کە ئەزموونێکی هاوبەش و ئاوا درێژخایەنم لە گەڵ ئەودا هەبێ لە هەوراز و نشێوەکانی ئەم دەورانە مێژووسازەدا .

ئێستا ئەم خەباتکارە بە ساڵاچووە لە مەحزەری موحاسیبەی ئیلاهی دا بە دۆسیەیەکی تژی لە هەوڵ و چالاکیی جۆراجۆڕ هەڵکەوتووە ، و ئەوە چارەنووسی هەمووی ئێمە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .

لە ناخی دڵەوە لێبوردەیی و رەحمەت و عەفووی ئیلاهیی بۆ ئەو داوا دەکەم و عەرزی سەرەخۆشیم هەیە لە هاوسەری بەڕێزی  و مناڵەکانی و براکانی و بەجێماوانی دیکەی .
کوتایی په یامی 268


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران