حوکمی تیرۆرستیکی بەلجیکی بە 28 ساڵ زیندان

  • کۆدی هه واڵ : 811549
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

حەکیم وەساکی تەمەنی 24 ساڵ،کە پێشتر بۆ شەڕ لە ریزی گرووپە تووندئاژۆکان چووەتە سووریا،بە 28 ساڵ زیندانی حوکمدرا.

دادگایەکی بەلجیکا سزای 28 ساڵ زیندانی بەسەر چەکدارێکی بە رەگەز بەلجیکیدا سەپاند، کە تۆمەتبار بوو بە كوشتنی کەسێک لە زیندانەکانی سووریا، ئەوەش یەکەم سزای دادگایەکی بەلجیکایە بۆ چەکدارێک کە پێشتر لە ریزی گرووپە چەکدارەکانی سووریا بووبێت.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: رۆژی دووشەممە حەکیم وەساکی تەمەنی 24 ساڵ،کە پێشتر بۆ شەڕ لە ریزی گرووپە تووندئاژۆکان چووەتە سووریا،بە 28 ساڵ زیندانی حوکمدرا.

لە تشرینی یەکەمی 2012 حەکیم وەساکی رووی لە سووریا کردووە و چووەتە نێو گرووپێکی تووندئاژۆ.لە 2013  لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە هاوڕێ کچەکەی گوتوە ئەمڕۆ کەسێکم کوشت لەوکاتەشدا تەلەفۆنەکەی لەلایەن حکومەتی بەلجیکاوە چاودێری کراوە.

هەر لە ساڵی 2013 حەکیم وەساکی گەڕاوەتەوە بەلجیکا، بەڵام هەمان رۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە.

دوای گرتنی حەکیم وەساکی زانرا ئەو کەسەی حەکیم کوشتوویەتی شیعە بووە و داوای 70 هەزار یۆرۆیان لێکردووە،بەڵام لەبەرئەوەی کەسەکە نەیتوانیوە پارەکە بدات،کوژراوە.

حەکیم وەساکی ئەندامی گرووپێکی ئیسلامی بووە لە ئەنفیری بەلجیکا.ئامانجی گرووپەکە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی بووە لە بەلجیکا، کە بەڕێگەی ئەو دەوڵەتەوە ژمارەیەک چەکدار بەرەو سووریا و عێراق بنێرن.

زیاتر لە 450 بەلجیکی بۆ ریزی گرووپە چەکدارە تووندئاژۆکان روویان کردووەتە سووریا،ئەو وڵاتەش ترسی لە گەڕانەوەیان هەیە، بۆیە رێوشوێنی تووندی گرتووەتەبەر.

حەکیم وەساکی

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران