له فه‌ره‌نسا، كه‌سێك هێرش ده‌كاته سه‌ر پۆلیسێكو به‌هۆی ته‌قه‌كردنی پۆلیسه‌كه‌ش، هێرشبه‌ره‌كه بریندار دهكرێتو پشێوی دروست ده‌بێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناوچه‌ی رووداوه‌كه داده‌خه‌ن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع .ابنا : ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵا,یكردهوه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له نزیك مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كه‌سێك هێرشی كردۆته سه‌ر پۆلیسێك، كه ئه‌ركی پاسه‌وانیكردن بوه له ده‌روازه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه.
له زانیارییه‌كاندا هاتوه، له كاتێكدا كه‌سه‌كه په‌لاماری پۆلیسهكهی داوه‌و ویستویه‌تی بچێته ناو مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر، پۆلیسه‌كه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌ی كردوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێرشبه‌ره‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه، دوای رووداوه‌كه هێزێكیزۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه‌و له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كراوه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا گومان ده‌كه‌ن، هێرشهكهتیرۆریستی بووبێت، به‌ڵام پۆلیسی پاریس ئاماژه‌ی به‌وه داوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له هۆكاری پشت دروستبوونی رووداوه‌كه دهكهنو ناسنامه‌ی هێرشبهرهكهشی ئاشكرا نه‌كرد





.............