گفتوگۆکردن لەسەر حەجی ئەمساڵ لە نيوان ئێران و سعودییەوە

  • کۆدی هه واڵ : 802682
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كردی‌
Brief

ئێران: هیچ بانگهێشتێکی سعودییەمان پێنەگەشتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حەجی ئەمساڵ

ئێران: هیچ بانگهێشتێکی سعودییەمان پێنەگەشتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حەجی ئەمساڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هیچ بانگێشتێکیان پێنەگەشتووە لەلایەن سعودییەوە سەبارەت بە گفتوگۆکردن بۆ چونی حاجیانی ئێرانی بۆ سعودییە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند "ئەگەر بانگێشتێکی لەو شێوەیەمان پێبگات لەلایەن سعودییەوە بۆ ئاسانکراری و گەڕانەوەی حاجیانی ئێرانی بۆ حەج ئەوا تاوتوێی دەکەین و بڕیاری لەسەر دەدەین".

بەهرامی ئەو هەواڵەشی ڕەتکردەوە کە بڕیار لەسەر ئەوە درابێت کە حاجیانی ئێران نەتوانن گەشتی سعودییە بکەن.

هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە کە ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەم بەرپرسانی سعودی لەگەڵ نوێنەری ٨٠ وڵاتی ئیسلامی کۆدەبێتەوە لەسەر چۆنیەتی بەجێگەیاندنی حەجی ئەمساڵ".

محەمەد بن تاهیر، وەزیری حەجی سعودییە لای خۆیەوە رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بەبێ رەچاوکردنی میلەت و ئاینزای جیاواز پێشوازی لە هەر حاجییەک دەکات کە بۆ فەریزەی حەج دەچێتە وڵاتەکەی.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە زۆرینەی میدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە ئێران جارێکی دیکە ڕێگا لە چونی حاجیانی دەگرێت بۆ سعودییە.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانەدا حەمید محەمەدی، سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاندبوو "فەریزەی حەج ئەرکێکی ئاینییە و کەسانی ئێرانیش وەک موسڵمانانی جیهان دەبێت لەو دەرفەتە بەهرەمەند بن".

سەرەتای ساڵی ڕابردوو چەند گروپێک لە شاری مەشهەد و تاران پەلاماری چەند دیبلۆماتکارێکی سعودییەیاندا و ئەو وڵاتەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بڕی.

دوای ئەوە ئێرانیش بە هۆکاری ئەوەی کە گیانی حاجیان دەکەوێتە مەترسییەوە ڕێگای لەو کەسانەگرت کە دەیانویست فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران