‌سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

‌سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئاب مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكراوه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2018، مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران له‌و بودجه‌یه‌ ده‌درێت كه‌ بڕی 378 ملیار دیناره‌و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌درێته‌ هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران