یه‌كگرتووی ئیسلامی سەبارەت بەحکومەت بڕیاری کۆتایی خۆی دا

یه‌كگرتووی ئیسلامی سەبارەت بەحکومەت بڕیاری کۆتایی خۆی دا

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هادی عه‌لی وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری کۆتایی یەکگرتوی ڕاگەیاند

بەپێی هەواڵ دەری هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هادی عه‌لی وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كگرتوودا بڕیاردراوه‌ داوا بكرێت لیژنه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌رێمی كوردستان بكرێت".


هادی عه‌لی وتی‌: “داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌زویی به‌ده‌نگ داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بچێت و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ‌ بكات”.وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ “سه‌قفێكی‌ زه‌مه‌نی‌ بۆ حكومه‌ت داده‌نێن بۆ جێیه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و تا 15ی مانگی داهاتوو مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه‌ حكومه‌ت”.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران