نێچیرڤان بارزانی

ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت

ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت

ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەك تەنھا پارتی

دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردسان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە، كە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

 نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەك تەنھا پارتی".

نێچیرڤان بارزانی، ئاشكرای كرد: "سبەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەمان چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێی عێراق دەبێت".

سەبارەت بە گفتوگۆكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "كۆبوونەوەكانمان بەردەوامە و لەنێوخۆشماندا كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئەوەی دوا بڕیاربدەین. ھەروەھا بڕیارە 15 ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆببێتەوە، ھیوادارین تا ئەوكات لەنێوخۆمان و لایەنەكانی دیكەش بگەینە ئەنجام".

نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "لە سەردانەكانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوانیش جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران