گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە

29ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردوو بە بڕیاری بەغدا سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی راگیرا

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دوبەی 10ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە.

دانا محەمەد،  راگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ دوبەی دەستپێدەكاتەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی فڵای دوبەی نێردراوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەفتانە دوو گەشت بۆ دوبەی دەكرێت.

29ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردوو بە بڕیاری بەغدا سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی راگیرا، ئەوەش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان لە 25ی هەمان مانگدا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران