کێ دوژمنی خەلکی کوردستانە؟ با حیسابێک بکەین

کێ دوژمنی خەلکی کوردستانە؟ با حیسابێک بکەین

سەرنجتان بۆ بابەتێکی ووردی کاک حاکم شێخ لەتیف رادەکێشم .

سەرنجتان بۆ بابەتێکی ووردی کاک حاکم شێخ لەتیف رادەکێشم .

١- لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١ تا ساڵی ١٩٧٥ لە ھەموو ئەوناوچانەی لە ژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لە کولەمەرگی و مەمرەو مەژیدا ئەژیا ، تەنەکەیەک نەوت بە ٦٠٠ فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێک ھەبوایە بە ٣٥٠ فلس بوو ، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لە ئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان
٢- لە ساڵی ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵ كرا تاوەکو ١٩٩١ کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسدا بوین ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما ، ئازادی نەبێت لە ھیچمان کەم نەبوو.
٣- لە ساڵی ١٩٩١ تاساڵی ٢٠٠٣ کە دوبارە ڕزقی خەلک کەوتەوە بەردەستی چەتەکانی شۆڕش دوبارە خەلک برسی و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان ، بەرپرس و ژن و منداڵەكانیشیان ڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و کەیف و سەفاو سەفەری ولاتان بوون .
٤- لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ کە دوبارە موچەو پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوەو ھەرزانی ڕوی لە ولات کردو فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە .
٥ - لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە کە دوبارە موچەو قوتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی جارێکی تر قوتیان بڕین سوکایەتی نەما پێمان نەکەن خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا ژیان بەسەر دەبەن .
بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بوبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە ، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دوژمندا بوبین و قوتمان بەدەست ئەوان بوبێت تێرو پڕبووین
ئەوەی سەیریشە لە ساڵی ١٩٦١ یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران