کوردو حکومەتداری

کوردو حکومەتداری

داوالەوکەسانە دەکەم کەئەم نوسراوە من دەخوێنەوە ئەگەر تەمەنتان کەمە لەوکەسانە بپرس کە لەدایک بوی شەستەکانن بەچاو خۆیان دیویانە

برایانی بەڕێز خوشکانی بەڕێز ، داوالەوکەسانە دەکەم کەئەم نوسراوە من دەخوێنەوە ئەگەر تەمەنتان کەمە لەوکەسانە بپرس کە لەدایک بوی شەستەکانن بەچاو خۆیان دیویانە ، دروست بوونی حیزبە سیاسیە ئسلامیەکان،بەتایبەتی یەکگرتوو چونکە چیرۆاکەکە بۆدروست بوی ئیسلامی سیاسی کوردی لە یەکگرتووەوە دەست پێ دەکات ،

شۆڕشی کورد لە بەرزترین پلەی هێزدابوون لە ساڵە کانی هەشتاکاندا ئیخوان لە دوو قوتابخانەدا لە کوردستاندا سەریان هەڵدا ، قوتابخانەیەکیان جەنابی سەلاحەدین بەهادین ڕابەرایەتی دەکرد وە قوتابخانەکەی تریان مامۆستا سدیق عبدلعەزیز ، کە دوبراکەی تری ڕابەرایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی یان دەکرد وە ئیرسی بزوتنەوە هەر بەو خانەوادەیەدەبڕێت چونکە ئیمڕۆ جەنابی مامۆستا عیرفان علی عبدلعەزیز ڕابەرایەتی دەکات ، لەبەرئەوەیە لەناو بزوتنەوەدا وە لە کوردستاندا کەسێکی تر لەو خانەوادە باتەقواتر و خواناستر و عاقل تر نییە سەرکردارەتی بزوتنەوە ی ئیسلای بکات، ئەمە تەنها بۆ بزوتنەوە نی یە بەڵکو بۆ هەموو حیزبەکانە ، هەمویان ئیرسی و بۆ ماوە ن ، بەڕاستی مۆدێلێکی زۆر ناشیرینە ، ئەبوایە بەلای کەمەوە بۆ حیزبە سیاسیە ئیسلامیەکان وا نەبوایە ، قوتابخانەی سەلاحەدین بەهادین ، بەهێز تر بوو لە هی مامۆستا سدیق ، چونکە لە قەتەرەوە دۆلاری باشی بۆ دەهات ، وە بەدریژایی ئەو هەموو ساڵە یارمەتیە دەرەکیەکان لە ناو لێپرسراواندا نەبێت یەک دۆلار بە کە سێک نەدەدرا وە خەڵکی کوردستان لەبیریانە لە ڕۆژگاری سەختی گرانیدا لەژێر گەمارۆی نێودەوڵەتیدا ، یەکگرتو هەمیشە بەناو خێری دەکرد وە بەجاریک سەدان حەیوانی سەردەبڕی ، بەڵام کاتی دابەش کردن ئەگەر تەنیا ماڵێک لە کۆڵانێکدا لەوان نەبوایە گۆشتی پێ نەدەدرا بەس بۆ خۆیانبوو وەکو خەڵکی کوردستان هەموو بی دین بن و پیس بن بەس ئەوان پاک و موسوڵمانبن ،دروست بوونی بزوتنەوەی ئیسلامی گەورەترین هەڵەی مێژو کورد بوو ، چونکە دوای دروست بونی بزوتنەوە هەندێک دینی تازە دەرکەوتن ، یەێک لوانە دینی سەلەفیە لا مەزەبیەکان بوو کە بە تەوحید و جیهاد دەناسرا ، وە هەرئەوان خۆیا چند گروپی جیاواز بوون،دەڵێم دینی تازە مەبەستم بۆچونی تازەی ئیسلامیەلە کۆمەڵگەی کوردیدا ، ئەوەندە بۆچونەکانیان نامۆ بوو وەکو دینێکی تازە دەبینرا، ، دوای کوشنی فرانسوا حەریری ئەوانش هاتن بۆ ناوچەی هەڵەبجە ، یانی یەکێتی هێنانیە ناوچە ی هەورامان لە دوایدا جوندولئیسلامیان لێ دروست وە بۆ یەکێتی بوون بە گەورە ترین هەڕە شە و بۆ چەند جاریک لەگەڵ پێشمەرگەکانی یەکێتیدا شەڕی خوێناوییان کردوە ،وەهەندێک لە پێشمەرگە کانی یەکێتییان سەربڕی ، هەندێک لەو هێزانەجەنابی تەحسین علی عبدلعزیز ڕابەرایەتی دەکرد،کە خۆیشی لە ئەفغانستان لە ناو ئەلقاعیدەدا کوژرا ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیخوانەکانی هاوڕێی سەلاحەدین بەهادین هیچ هەوڵێکیان بۆ هێزی چەکداری نەبوو ، خانەوادەی ئال عەزیز نەیاتوانی تیایاندا ڕەخنە بکەن وە لە کۆتایدا لە سەرەتا ساڵی نەوەدەکاندا جەنابی مامۆستا سدیق و هاوڕکانی ڕایانگەیاند کە ئەوان ئیخوانی ئەسڵن و مامۆستا سەلاحەدین بەهادین هیچ پەیوەندی یەکی بە شۆڕشی ئیخوانەوە نیە و تەزویرن ، شەڕی من ڕاسەکەم تۆ درۆ دەکەی دروست بوو . هەرکام ئەوی تری دەخستەوە بەدرۆوە ، ئێستە لەم کاتەدا خەڵکی کوردستان لەگەڵ هەژاریدا دەستو پەنجە نەرم دەکەن ،خەڵک ئامێری ماڵی خۆی دەفرۆشێت بۆ کڕینی ئارد ، وە برایانی موسوڵمان تەنیا شانسیان لەوەدابوو ئەودوو ئیخوانە هێزی چەکداری ئاشکرایان نەبوو ، ‌ئەگەر بیابوایە یەکتریان دەکرد بە بۆدرە بەوشێوەیە ڕکابەرایەتی لە نێوانیادا تەشەنەی سەندبوو ، لە کۆتایدا کابرایەکی قەتەری کە ساپۆرتی هەردولایانی دەکرد و پارەی بۆ دەناردن خۆی هات بۆ کوردستان ، من ناوەکەیم لەبیر نەماوە ، وە لەکاتی گەڕانەوەدا بۆ ئیبراهیم خەلیل دوچاری ڕوداوی ئۆتۆمبل بوو ،کە مردنەکەشی زۆر گوماناوی بوو ، جەنازەکەییان بردەوە بو قەتەر ، ئەوکابرایە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە سەلاحدین بەهادین ئەسڵەو مامۆستا سدیق هیچ فڕی بەسەر ئیخوانەوە نی یە ، مامۆستا سدیق تاماوەیەکیش هەر لە شۆکدابوو ، لەدوایدا ناوی گروپەکەی گۆڕی بۆ نەهزەی ئیسلامی ، و دەستیان کرد بە کاری حیزبی، کردن تا کمێکی تر بەهێز بوون ، من همیشە لەپرسیاردابووم ، ئایا ئەگەر ئێوە ئەزانن دینی خوایە ،وە ئێوە بۆ خوا کاردەکەن بۆچی دوانتان لە ژورێکدا جێگەتان نابێتەوە و لەکۆتایدا شۆڕشی نەهزەی ئیسلامی دوجار لەگەڵ بزوتنەوە ی ئیسلامیدا تێکەڵاو بوون بەڵام لەدوایدا جیادەبونەوە ،وەکێشەی گەورەیان لەسەر ڕابەرایەتی بۆ دروست دەبوو،بزوتنەوەی ئیسلامی بەردەوام لە هێزدابوو تا جەنابی علی باپیر جیابویەوە ، وکۆمەڵی ئیسلامی دروست کرد
جیابونەوەی علی باپیر دروست بونی جندلئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا ، کە کرێکارو هەندێک لە توندڕەوەکانی تری وەکو عبدللە شافعی و دەسگا هەواڵگرەکانی عەرەب و بێگانەکانی تر تیایدا کۆبونەوە ، بەجیابونەوەی علی باپیر جماعەتی نەهزەی ئیسلامی بون بە دوکەرتەوە و ڕیسەکەی مامۆستا سدیق بویەوە بەخوری . چونکە هەندێکیان لەگەڵ مامۆستا علی باپیر ڕۆشتن و هەندێکیان لەگەڵ بزوتنەوە مانەوە . ئەوبزوتنەوەیەی کە لەسەر هەر شتێکی بچوک لەگەڵ یەکێتی دا لەشکرکێشییان بۆ یەکتر دەکرد وای لێ هات ژمارەیان لە حیزبی شوعی کەمتر بویەوە ، و ئەوەندە فەقیر بوون نەیاتوان قەرزەکانی ناو بازاڕی هەڵەبجەو خورماڵ بدەنەوە ، لەپێش دابەش بوندا لە بازاڕەکادا قەرزیان کردبوو دوای جیابونەوە هیچ لایەک نەدەچوە ژێر قەزەکانی بازاڕ ، وە خەڵکیش حەزیان لە کێشە نەبوو لەکەڵ حیزبێکدا ئاڵای لاالە الا اللەی بەرز کردبویەوە ، وە لە نزیکەوە ئاگادارم هەندێک لە خەڵک دەگەڕانەوە بۆ لای مامۆستا علی عبدلعزیز بۆ پارەکانیان کە ئەویش هەر وەعدەی سەری خەرمانی دەدا و خەمانیش کوتبویە لای مامۆستا علی باپیر ، وە دوای مردنی مامۆستا علی هەڵەبجەیی هندێک لەو خەڵکە چون بۆلای مامۆستا عیرفان بەڵام ئەویش هەر وادەی سەر خەرمانی بابردوی دەدا بە خەڵک یان بە کەلیماتی ناشیرین وەڵامی دەدانەوە ،چارەیەکی نەبوو دەستی خاڵی بوو ، بزوتنەوە ئیسلامی لەکاتێکدا کە زۆر بەهێز بوو وەڕابەری گشتی ملا عوسمان عبدلعزیز بوو گەورەترین کێشە بزوتنەوە کوڕەکانی مامۆستا بون ، یەکێک تۆمەتی کار لەگەڵ تورکیای لەسەر بوو دوەمیا لەگەڵ ئیران سیەمیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی ، چونکە پارتی خۆی لە سەرکردایەتی بزوتنەوەدا هەواداری زۆری هەبوو پێویستی بە سیخوڕ نەبوو ، ئیخوان ناوی خۆیانیان نا یەکگرتوی ئیسلامی ، لە فکردا گوایە سەربە فکری حەسەن بەنا بوون بەڵام لە ڕاستی دا سەلەفی یەکی مۆدێڕن بوون ، خۆلکێن بوون بە هەموو وەزعێکی کوردستانەوە ، سیاسەتیان ڕون نەبوو چونکە لەگەڵ هەموو بارێکدا دەهاتنەوە ، ئەوان تەنها حیزبێک بوون ئەمینداریەتی تیایدا واماندەزانی بۆماوە نی یە بەڵام تەنها بۆ عەوام فەریبی بوو دەورەیەک محمد فرج بوە ئەمیندارو لەدوایدا دایەوە بە دەست سەلاحەدین بەهادینەوە ، زۆر جێگەی سەرسوڕمان بوو جندلئیسلام ئەو هموو تاوانەی دەکرد هیچکام لە بزوتنەوە و کۆمەڵ و یەکگرتوو نەیاندەتوای کارەکانیان مەحکوم بکەن و دورلە ئیسلام ناوی ببەن ، تازە یەکێتی نیشتمانی باش دەیزانی هاوکاری یەکتر دەکەن ، بەڵام ئاشکرای ئاشکرانەبوو ،
وە ئێستە جەنابی موسەنائەمین کاتێک لە پەڕلەمان قسە دەکات بەناوی کورد وە سوننەوە قسەکانی دەکات ، وەکو سوننەی عەرەب زۆر ڕێز لەکورد بگرێت . باسەکەم ئاوی زۆری دەوێت بەڵام کورتی بکەمەوە بەوەی دروست بوونی هێزی ئیسلامی لە کوردستاندا هەڵەکەی لەوەدابوو ئیرسیو خانەوادەیی بو لە خزمەت دەسەڵات داربوونی چەند خانەوادەدا بوو هیچ پەیوەدیەکی بە ئیسلامی ڕاستیەوە نەبوو چونکە ئیسلام دینی ڕەحمەتە ئێوە لەکوردستان و عێراقدا یەک ڕەحمەتی ئیسلامی سیاسی بۆم باس بکەن با بێمە سەر دینتان . ئەمە بەشی یەکەمە زۆر بە گشتی نوسیومە . ئەگەر خوایاربێت بەشەکانی تر ووردتر لەسەر کەسایتی و شۆڕەکان دەنوسم مەج نیە هەر لە ئیسلامەکان بێت ،

ئەم نوسینە تەنها لەبەر خاتر ئەوەی زۆر ناڕەحەت بووم لە دەست جەنابی موسەننا ئەمین باسی لە کەمتەرخەمی عبادی دەکرد لە بەرامبەر کورد و سوننە دا ، ئاخر ناتوانن خۆیان بۆکورد یەکلا بکەنەوە ئەربابی خلیجیش دەبێت ڕازی بێت لە قسەکانی دەناجیرەکەیان ئیتر نادەن بە علی قەراخی و بویان حەواڵەبکات .


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران