ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هیرشەکانی تورکیا

ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هیرشەکانی تورکیا

هەریم راگەیەندراوێكی لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچەی باڵەكایەتی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بڵاوكردەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچەی باڵەكایەتی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بڵاوكردەوە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار هاوڵاتی.

سەفین دزەیی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە كاتێكدا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز و پێشوازیكردنی ساڵی تازەی كوردی ڕوویان لە دەشت و دەر و شاخ و چیاكانی كوردستان كردووە و خەریكی ئاهەنگ گێڕانن، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/3/2018 چوار گەنجی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەی باڵەكایەتی، شەهید بوون”.

دزەیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، “وێڕای هاودەردی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان، نیگەرانیی خۆمان لە بەئامانج گرتنی دێهات و ئاوەدانییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین، كە بەداخەوە بەهۆی بوونی پێگەكانی پەكەكە و نزیكییان لە دێهات و ئاوەدانییەكانی ئەو ناوچانە، بەردەوام مەترسییان لەسەرە و ئەمە بۆ چەندەمین جارە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی”.

سەفین دزەیی دەڵێت، “داوا لە پەكەكە دەكەین دەوروبەری دێهات و ئاواییەكان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران