ڕاگەیاندنی بڕێک لە وڵاتان سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق

  • کۆدی هه واڵ : 856859
  • سه ر چاوه : Sahar TV
Brief

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بیانی سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەردەنیش بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ بەغدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بیانی سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەردەنیش بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ بەغدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.

باسل کەیلانی یاریدەری بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی ئەردەن بۆ کاروباری میدیایی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی شپۆتنیکی ڕووسیا پێی داگرت: سەرباری ئەوەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم کۆمپانیایە زیاتر بۆ فڕگەکانی سلێمانی و هەولێر لە عێراق دایە، کەچی ئامادەیە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و بە پێچەوانەوە ڕابگرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی عێراق بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بیانیی ڕاگەیاند بوو کە لە ڕۆژی هەینیی داهاتووەوە دەبێ تەواوی گەشتەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵوەشێننەوە.

دوابەدوای ئەم داخوازییە، میسرو کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی لوبنان گەشتەکانیان بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگرت. سەرکونسولی تورکیا لە هەولێریش ڕایگەیاند: لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 29ی سپتامبەر تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تورکیا بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق و بە پێچەوانەوە ڕادەگیردرێت.

ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، ڕۆژی دووشەممە 25ی سپتامبەر لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق داگری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچە کێشە لە سەرەکان لەوانە کەرکوک و خانەقین بەڕێوە چوو.
.............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران