ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییە ئاسمانییەکانی هەرێم خەرجی زیادەی خستووەتە سەر گەشتیاران

  • کۆدی هه واڵ : 870981
  • سه ر چاوه : CKB.ABNA24
Brief

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار خەرجی زیادە، کەوتووەتە سەر ئەو گەشتیاران

بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار خەرجی زیادە، کەوتووەتە سەر ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمەوە چوونەتە دەرەوەی وڵات.

هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە دەرەوەی وڵات، ئەوا دەبێت بچێتە فڕۆکەخانەی بەغداد، بەپێی بەدواداچوونێکی ئێن ئاڕ تی، لەو دوو مانگەدا، تائێستا بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەکو زیادە خەرجی لە گەشتێکدا، کەوتووەتە سەر ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمەوە دەچنە دەرەوە.

هاوکات بەپێی ئەو داتایانەی کە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بڵاویکردوونەتەوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ڕۆژانە چوار گەشت لە نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ بەغداد، زیادیان کردووە.

لە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، حکومەتی عێراق گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی لە هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ڕاگرتووە. ئەمەش وەکو کاردانەوەی دژی ڕیفراندۆکەی هەرێم.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران