چۆنییه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كرێت

چۆنییه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی دیراسه‌تێكه‌ بۆ چۆنیه‌تیی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .

به‌پێی دیراسه‌ته‌كه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌كوو ئێستا نامێنێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت ١٠% ده‌بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك مووچه‌كه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت، ٥٠ هه‌زار دیناری لێ ده‌بڕدرێت و زۆرترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتیش ده‌بێته‌ ٣٠%.

ئه‌وه‌ش پێشنیار كراوه‌ كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت و ئه‌وانه‌شی زۆرترین پاشه‌كه‌وتیان لێ كراوه‌، مووچه‌كانیان به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر زیاد بكرێت .

له‌ ئیچستادا به‌پێی بڕیاری سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كه‌ له‌ شوباتی ٢٠١٦ جێبه‌جێ ده‌كرێت، زۆرترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ تاوه‌كوو ٧٠%یه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران