پشت پەردەی شاگەشکەداگرتنی ئیسرائیل و پاڵپشتی کردنی لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق

  • کۆدی هه واڵ : 856863
  • سه ر چاوه : Sahar TV
Brief

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید ئەمڕۆ چوارشەممە لە بابەتێکدا هۆکارەکانی پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراقی شی کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید ئەمڕۆ چوارشەممە لە بابەتێکدا هۆکارەکانی پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراقی شی کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە بابەتێکدا بە قەڵەمی ساڵح نەعامی سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل  لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق نووسیویەتی: تەلەبیب لەو باوەڕەدایە کە سەرکەوتنی کورد بۆ مسۆگەر کردنی ئامانجەکانیان دەتوانێ باری ستراتژیکی و ناوچەیی ئیسرائیل باشتر بکات.

نووسەری ئەم وتارە یەکەم هۆکاری پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل  لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراقی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئێران دەستەڵاتی ڕمبازێنی لە هەمبەر ئێران و تورکیا زیاتر دەبێت.

دووهەمین هۆی پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل  لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق، دۆزینەوەی هاوپەیمانێکە بۆ خۆی هەتا بتوانێ بەگژ دوژمنانی ناوچەیی خۆی دا بچێتەوە.

ساڵح نەعامی سێهەمین هۆی پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل  لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراقی بۆ بەرژەوەندیی ئابووری لەوانە دابین کرانی پێداویستییە نەوتییەکان و سەرمایەدانان لەکەرتی وزەو پیشەسازی و تەکنۆلۆژیاو بەدالە گەڕاندووەتەوە.

چوارەمین هۆکاریش ئەوەیە کە ئیسرائیل دەتوانێ دابەشکرانی عێراق وەک دەرفەتێک بۆ دابەشکردنی سووریاش بقۆزێتەوە.

لە کۆتایی دا نووسەری وتارەکەی ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید پێنجەمین هۆکاری پاڵپشتی کردنی ئیسرائیل  لە جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دەبێتە هۆی تۆخ بوونی دەستەو تابوونی ڕەگەزی و هۆزی و دینی لە وڵاتانی عەرەبی و لە ئەنجام دا پەرە سەندنی ناپاوەجێیی لە جیهانی عەرەب دا.

ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، ڕۆژی دووشەممە 25ی سپتامبەر لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق داگری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچە کێشە لە سەرەکان لەوانە کەرکوک و خانەقین بەڕێوە چوو. تەنیا ڕژێمی زایونی لەم ڕیفراندۆمە پشتیوانیی کردووە.
.............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران