شەمخانی بۆ نێچیرڤان بارزانی

پشتیوانی سیاسەتی نوێی هەولێر دەکەین+وێنە

پشتیوانی سیاسەتی نوێی هەولێر دەکەین+وێنە

شەمخانی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاند ، پشتیوانی لە سیاسەتی نوێی هەولێر دەکەین.


لە یەکەمین دیداریی لە تاران ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبوونەوە و شەمخانی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاند ، پشتیوانی لە سیاسەتی نوێی هەولێر دەکەین.

عەلی شەمخانی ، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە ، بە سەرنجدان بە سیاسەتی نوێی هەولێر و جەختکردن لە گفتوگۆ و هاوکاریی لەگەڵ بەغدا ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو تواناکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پشتیوانی لە چارەسەری ئاستەنگەکان و یارمەتیدان بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران ئەنجامدرا گوتی، سەرکەوتن بەسەر داعش ، ئازادکردنی تەواوی خاکی عێراق و رزگاربوونی خەڵکی ئەو وڵاتە لە گەورەترین هەڕەشەی تیرۆریستی ناوچەکە ، مزگێنییە بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراقێکی یەکپارچە و سەرکەوتن بەسەر فیتنە دەرەکییەکان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی خەڵکی عێراق و ئێران کرد “بەتایبەتی لە پارێزگا کوردییەکان” و گوتی: وێڕای نانەوەی فیتنە لەلایەن دووژمنانی هەردوو گەل (ئێران و عێراق) هاوکاریی و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەرەوپێش دەڕوات و پەرەی پێدەدرێت.

عەلی شەمخانی “ئاسایش”ی بە هێڵی سووری ئێران ناوبرد و گوتی: “ئەوەیکە هەندێ لە گرووپەکانی دژ بە شۆڕش (بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگوترێت) بەکەڵک وەرگرتن لە خاکی کوردستان ، سەربازان و هاووڵاتیانی ئێمە تیرۆر بکەن و بڕۆنەوە بۆ نێو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم و دواتر بە بێشەرمی لە هەڤپەیڤین لەگەڵ میدیای فەرمی کوردستان بەرپرسیاریەتییەکەی لەئەستۆ بگرن ، بەهیچ شێوەیەک قابلی قبوڵ نییە”.
بەپێی میدیاکانی ئێران ، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەی بۆ شەمخانی کردووە و بە ئاماژەدان بەوەی ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پشتیوانی کوردی عێراق بووە، جەختیکردووەتەوە ، پەیوەندی نێوان ئێران و کوردستانی عێراق مێژووییە و هەرێمی کوردستان شانازیی بە دۆستایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

هەر بەپێی میدیای ئێران ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پشتیوانی یەکلاکەرەوەی ئێران لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردووە لەکاتی هێرشی داعش و رایگەیاندووە ، پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ناکەوێتە ژێر کاریگەریی ناحەزان و، هەموو تواناکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی ئێران.

عەلی شەمخانی ساڵی 1955 لە ئەهواز دایکبووە

لە دامەزرێنەرانی سوپای پاسدارانە و فەرماندەی سوپای پارێزگای خوزستان بووە.

یەکساڵ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق ، شەمخانی کراوەتە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران.

کاندیدی هەشتەمین خولی سەرۆکایەتی ئێران بووە و لە رکابەریی لەگەڵ خاتەمی شکستیهێنا.

وەزیری بەرگری لە دوو خولی کابینەی خاتەمی( 1997 تاوەکو 2005).

لەساڵی 2013 بووەتە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران.

ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

.

.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران