پشتگیری یەکێتی و پارتی له داواکارییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی

پشتگیری یەکێتی و پارتی له داواکارییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی

پارتی‌و یەکێتی هاوڕان لەگەڵ داواکارییەکانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق‌

پارتی‌و یەکێتی هاوڕان لەگەڵ داواکارییەکانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق‌و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان، کە هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتە.

پارتی‌و یەکێتی وەک دوو لایەنی سەرەکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکەنەوە، هەر زوو ئەو داواکارییەیان پێشکەش بەلایەنەکان کردووەو بە رێگەچارەی دەربازبوون لەکێشەکان دەزانن.

لەو بارەوە سەعدون فەیلی لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەغدا بەپێگەی فەرمی حیزبەکەی “PUKmedia “ی راگەیاندووە “لەرابردوودا وەک شاندی یەکێتی زۆر بەڕوونی بەلایەنە عێراقییەکانمان وتووە، کە بارودۆخی عێراق ئەوە هەڵناگرێت، کە خۆمان بەکێشە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ بکەین، بگرە بەپێچەوانەوە دەبێت کارێک بکرێت بەزووترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت و باروگوزەرانی خەڵک چاک بکرێت”.

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی رۆژی هەینی رابردوو ئەو داوایانەی خستە روو، لەبارەی وتارەکەی ئایەتوڵڵا سیستانیشەوە بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق فەیلی رایگەیاند: “دوو بۆچوون لەسەر وتارەکەی هەیە، هەندێک کەس پێیان وایە سیستانی دەیەوێت بەو وتانەی خۆی لەدروستبوونی کێشەکان بە دووربگرێت و بە لایەنەکان بڵێت، کە ئێمە بەشدارنین لەدروستبوونی کێشەکان، کە پێم وایە ئەوە بۆچونێکی لاوازە، بۆچونێکی دیکەش هەیە بە فێعلی مەرجەعییەتی شیعە هەوڵی نێوەندگیری دەدات و دەیەوێت عێراق ئەم بارودۆخە تێپەڕێنێت، بۆیە وەک یەکێتی هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەنگدان هەستمان بەو مەترسییە کردووەو لایەنە عێراقییەکانمان لێئاگادارکردووەتەوەو پشتگیری لەوتارەکەی سیستانی دەکەین بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق”.

هاوکات عەبدولسەلام بەرواری پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند “تێکچوونی بارودۆخی عێراق دوو لایەنەیەو لایەنی یەکەم، بارودۆخی عێراق دەخوازێت، کە کێشەکان چارەسەر بکرێن و شیعە لەنێوان خۆیاندا رێکبکەون و کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشان بکەن و هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی کورد و سونەش بدەن، من بۆچوونم وایە ئەو هەنگاوە دووبارەکردنەوەی ئەو پرۆسەیەیە، کە لە ساڵی 2005 ەوە دەستیپێکردووە”.

بەرواری راشیگەیاند “پێشتریش خزمەتگوزاری لەعێراق هەر خراپ بووە، بۆ لایەنەکان دەیانەوێت بەدروستکردنی ئەم بارودۆخە، دەستکەوتی زیاتر لەحکومەتی نوێی عێراق بەدەستبهێنن”.

عەبدولسەلام بەرواری ئەوەشی راگەیاند “کورد بەگشتی و یەکێتی و پارتی بە تایبەت نەک هەر بە وتە، بەڵکو بەکردار سەرلماندوویانە، کە لەمەترسییەکانی عێراق تێدەگەن و هەموو کات هەوڵیانداوە، کە حکومەتێکی بنکەفراوانی گشتگیر لەعێراق پێکبهێنرێت‌و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بەخەڵک بکرێت”.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران