پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم؛ نوێترین لێدوانی مەسعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا

پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم؛ نوێترین لێدوانی مەسعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بێدەنگی لەسەر گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا شكاندو هەڵوێستی خۆی لەو بارەوە راگەیاند.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی باشە لەنێوان هەردووی بۆ چارەسەری كێشەكان.

سەرۆكی پارتی دەشڵێت: گرنگە هەوڵ بدرێت، بۆ ئەوەی تەواوی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق بەتەواوی چارەسەر بكرێت.

هەڵوێستەكەی بارزانی لەكاتێكدایە ماوەیەكە هەولێرو بەغدا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن‌و ناوبراویش لەو بارەوە ماوەیەكە بێدەنگی هەڵبژاردووە.

لەدوا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، حكومەتی عێراق رۆژی سێ‌ شەممە بڕیاریدا فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بكاتەوە، كە لەمانگی ۱۰ی رابردووەوە لەكاردانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی داخراون.
.............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران